ناومیشانی بابەت: جیاوازی نێوان مریشکی کوردی و مریشکی دەواجین
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
مریشکی کوردی هەمیشە خواستی زۆری لەسەرە لە لایەن هاووڵاتیانەوە لەبەر ئەوەی تام و چێژی خۆشترە و لە ڕووی تەندرووستیەوە سوودی زیاترە بۆ مرۆڤ.
$سوودە تەندرووستیەکانی مریشکی کوردی:$
1- ڕێژەی چەوری و کۆلیستڕۆڵی کەمترە بۆیە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزی فشاری خوێن و چەوری خوێن و نەخۆشی شەکرە باشترە لە مریشکی دەواجن.
2- سەرچاوەیەکی زۆر باشی پڕۆتینە بۆ بەهێزکردن و بنیات نانی ماسوولکەکان؛ بۆ یاریزانی پڕۆڤیشناڵ و لەشجوانی زۆر بەکەڵکە و لە تەواوکەری خۆراکی باشترە.
3- هیچ هۆرمۆن و ماددەی زیان بەخشی تیا نییە.
4- دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن و زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری کەمخوێنی و کەمی ماددەی ئاسن و خۆپاراستن لێی بە تایبەت لە خانمان و منداڵان و نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
5- بۆ گەشەی منداڵ و مێرددمنداڵان یەکێکە لە خۆراکە هەرە باشەکان لە بەر سوودە زۆرەکانی و ئاسن هەرس کردنی و تام و چێژە خۆشەکەی.
6- پاراستنی تەندرووستی ئێسقان و ددان و جومگەکان و ڕێگری کردن لە نەرم بوونەوەی ئێسک و ئێسکە نەرمە و سەوەفان و زوو یەک گرتنەوەی شکاوی ئێسک.
7- پاراستنی جوانی پێست و ڕووخسار و هێشتنەوەی بە گەنجی و نەهێشتنی چرچ و لۆچی دەم و چاو.
8- زیادکردنی تەرکیز و بەهێزکردنی مێشک و دەمار و کەمکردنەوەی شت لەبیر چوونەوە و ڕێگری کردن لە ئەلزەهایمەر.
9- بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش.
10- دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکانی وەک (D/B1/B2/B3/B6/B12)
11- لەگەڵ ئەم سوودە زۆرانە پێویستە زیادەڕەوی نەکرێت لە خواردنی و باشترە بە کوڵاوی یان برژاوی بخورێت.
$ئەو کەسانەی نابێت مریشکی کوردی بخۆن (یا زۆر کەمی لێ بخۆن) $
1- نەخۆشی دەردە شاهانە (دا الملوک)
2- نەخۆشی (Phenylketonuria PKU)
3- ئەو کەسانەی غەسلی گورچیلەیان بۆ دەکرێت، سستی مام ناوەند و زۆری گورچیلەکان.
4- حەسیاسیەت بە گۆشتی مریشک. [1]