ناونیشانی بانەت: لاواز بوونی دەم و چاو لە کاتی ڕیجێم
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
زۆربەی خانمان و هەندێک لە پیاوان لە کاتی ڕیجێم کردن دووچاری کێشەی لاواز بوونی دەم و چاو و سیس بوون و زەرد هەڵگەڕانی دەبنەوە.
بۆ ڕێگری کردن لەو کێشەیە و کەمکردنەوەی؛ پزیشکانی پسپۆڕی زانستی خۆراک ئاماژە بە کۆمەڵێک ڕێنمیایی ئەکەن کە گرنگترنیان ئەمانەن:
1- خواردنی بڕی پێویست لە کاربۆهیدراتی تەندرووست ڕۆژانە وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و گەنمەشامی یا شۆڤان (جگە لە کاتی کیتۆدایت و لۆکارب و هاوشێوەکانی نەبێت)
2- خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە و بە بەردەوامی لەنێوان ژەمەکان.
3- خواردنی سەوزە و میوە بە تایبەت میوە خۆماڵی و وەرزیەکان، ڕۆژانە دوو بۆ چوار جار لەنێوان ژەمەکان وەک ترۆزی، خەیار، تەماتەی کوردی، هەرمێ، مزرە سێو، قۆخ، هەڵووژوە کاڵەک و شووتی گەر لە ڕێجیمەکەدا ڕێگاپێدراو بوون.
4- بڕی پێویست لە پڕۆتینە ڕووەکی و ئاژەڵیەکان بخۆ ڕۆژانە، وەک هێلکە، شیرەمەنیەکان، پاقلەمەنیەکان، ماسی و هتد.
5- وەرزش کردن ڕۆژانە بۆ یەک کاتژمێر یان زیاتر.
6- بەکارنەهێنانی دەرمانی دابەزاندنی کێش بێ ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕی خۆراک.
7- دوور کەوتنەوە لە زۆر خواردنەوەی چا و قاوە و بیبسی و کۆلای دایت، نەخواردنەوەیان باشترە. [1]