هەمووان لە ژیاندا دەکەوینە بەردەمی ئەو حاڵەتەی کە دەبێت بڕیار لەسەر بابەتێک بدەین کە گرنگ بێت و پەیوەندی بە چارەنووسمانەوە هەبێت یان کاریگەری لەسەر ئێستا و داهاتوو درووستبکات، ڕەنگە ئەمەش تووشی فشارێکی زۆری دەرونیمان بکات و نەتوانین بڕیاری درووست و یەکلاکەرەوە بدەین.
چەند ڕێگەیەک یارمەتیت دەدات لەو کاتانەدا بڕیاری درووستبدەیت:
1- سترێس و دڵەڕاوکێ بەلاوە بنێ، چونکە ناهێڵێت بەباشی بیر لە بڕیارەکە بکەیتەوە، مێشکت ئارام بکەرەوە و مەترسە لە بڕیاردان.
2- کات بە خۆت بدە، پێویست ناکات پەلە بکەیت، هەوڵبدە کەڵک لەو کاتانە ببینیت کە لە بەردەمتدا هەیە، بە مێشکێکی ئارامەوە بیر لەو ڕێگەیە بکەرەوە کە دەبێت هەڵیبژێریت.
3- تەواوی لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکان بهێنەرە بەرچاوی خۆت یان بیاننووسە، پاشان بەراوردیان بکە، ئەمەش بڕیاردانت بۆ ئاسان دەکات، تەواوی ئەگەرەکان لێکبدەرەوە.
4- بیر لە ئامانجەکانت بکەرەوە بە ڕوونی، بزانە ئەو بڕیارەی کە دەیدەیت چ کاریگەرییەک لەسەر ئامانجەکانی ژیانت درووستدەکات.
5- ڕای کەسانی دیکە وەربگرە، بەتایبەتیش ئەگەر کەسێک هەمان ئەزموونی تۆی کردبێت، چونکە زۆرکات کەسانی دیکە دەتوانن باشتر دۆخەکە ببینن. [1]