#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەیامێکی پیرۆزبای ئاڕاستەی سەرنووسەر و سکرتاریەتی نووسین و ستافی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ دەکات.
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان: سەرنووسەر و سکرتاریەتی نووسین و ستافی ڕۆژنامەی #کوردستانی نوێ#
ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، یەکەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی کوردی لە ئێوە و سەرجەم کارمەندان و ستافی نووسین و ڕۆژنامەنووسان و خوێنەرانی ڕۆژنامەکەتان پیرۆز دەکەم و ئومێد دەکەم سەرکەوتوو بن.
بە درێژایی مێژوو، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بایەخێکی تایبەتی بە ڕاگەیاندن داوە و هەمیشە بڕوای وابووە زەمینەی ئازادی ڕادەربڕین فراوانتر بکرێت و لە ڕێگای ڕاگەیاندنەوە خزمەتی کۆمەڵگا بکرێت، هەر بەو ئامانجەش لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 لە #هەولێر#ی پایتەخت، بە هاوکاری نووسەران و ڕۆشنبیران توانیمان ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ دابمەزرێنین، لەوساوە بۆ ئەمڕۆ کاروانی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بەردەوامە و وەک ڕۆژنامەیەکی سەنگینی زمانحاڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕۆژانە بە خوێنەرانی ئاشنا دەبێت، ئومێد دەکەم هەمیشە پیشەییانە بەردەوام بن لە کارەکانتان.
یادی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بە دەرفەت دەزانم، داوا لە سەرجەم دەزگا ڕاگەیاندنەکان و میدیاکاران بکەم دووربکەونەوە لە بەکارهێنانی زمانی زبر و نەبنە هۆی قووڵکردنەوەی ناکۆکییەکان، لەپێناو یەکڕیزی ناوماڵی کورد و گەیشتن بە ئامانجە بەدینەهاتووەکانی میللەتەکەمان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگای گفتوگۆ و بە ئامانجی خزمەتکردنی گەلەکەمان، پیشەییانە کاربکەن. [1]
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان