#ستران عەبدوڵڵا# بۆ #کوردستانی نوێ#: سەرفرازە بە مێژووی خۆی لە خزمەتی میدیای کوردستانی، لە خزمەتی ڕاستی هەواڵ و زانیاریی درووست.
لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ساڵرۆژی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: کوردستانی نوێ لەچاو ڕەوتی چەند ساڵی پێشتر و لەسایەی ستافی ئێستایدا چەندین هێندە بەرەوپێش چووە.
دەقی نووسینەکەی:
هەڤاڵ کاک محەمەد کەریم سەرنووسەری ڕۆژنامەی خۆشەویستی کوردستانی نوێ
خوشک و برایانی ڕۆژنامەنووس و ڕۆژنامەڤانانی کوردستانی نوێ
یادی ساڵڕۆژی ڕۆژنامەکەی مام جەلال و یەکەم ڕۆژانەی کوردستانی ئازاد لە هەمووتان و لە خوێنەران پیرۆز بێت.
کوردستانی نوێ سەرفرازە بە مێژووی خۆی لە خزمەتی میدیای کوردستانی ، لە خزمەتی ڕاستی هەواڵ و زانیاری درووست و هەقیشە سەرفراز بێت بە بەردەوامی خزمەت و کۆششی داهاتووی . لەم بوارەدا دەستتان خۆش و کارتان ڕاست بێت.
بێگومان هەر ئەوە بەس نییە کە کوردستانی نوێ لەچاو ڕەوتی چەند ساڵی پێشتر و لەسایەی ستافی ئێستایدا چەندین قات بەرەوپێش چووە، بەڵکوو کاتی ئەوەش هاتووە بەرنامەیەکی هەمەلایەنەی گەشەکردنی چۆنایەتی بۆ دابنێین کە شایەنی سەردەمی نوێ بێت و دیارییەکی بەنرختان بێت بۆ ساڵی 2023. [1]
جارێکی تر پیرۆز بێت
ستران عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن