ناونیشانی بابەت: ئەو خواردنانەی کە پێویستە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری بخورێت بۆ زوو چاک بوونەوە کامانەن؟
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#
1- سەوزەمەنی: بە هەموو جۆرەکانیەوە ئەویش لەبەر ئەوەی ڕیشاڵی زوریان تیایە وریدەگریت لە تووش بوون بە قەبزی کە زۆر جار نەخۆش تووشی دەبێت لەدوای نەشتەرگەری. وە ئەو سەوزانەی گەڵا تۆخەکان وەکوو سڵق، گەڵامێو، کەرەوز زۆر بەسوودن چونکە مادەی ئاسنیان زۆرە ویارمەتی لەش دەدەن بو درووست کردنی خرۆکەی سووری خوێن کە لەوانەیە لە ئەنجامی نەشتەرگەری کەمی کردبێت.
2- میوە: لەبەر ئەوەی بریکی زۆر ڤیتامین (س) یان تیدایە کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێزدەکات .وە لەش دەپارێزێت لە تووشبوون بە نەخۆشی و هەوکردنی برین بە تایبەتی مزرەمەنی یەکان و سێو و شلیک و توو و تووتڕک.
3- هەنگوین: ڕێژەیەکی زۆر شەکری بەسوودی تێدایە کە پێویستە بۆدرووست بوونەوەی خانەکانی لەش وەهەروەها ڕێژەیەکی زۆرڤیتامینات وترشی ئەمینیشی تیدایە کە پێویستە بۆ بنیات نانەوەی خانەکان.
4- شیرەمەنیەکان: ڕێژەیەکی زۆر پروتینی سرووشتیان تیایە کە یارمەتی ساڕێژ بوونەوەی برین دەدات بە زوترین کات و باشترە بەرهەمەکانی شیری بێ چەوری یان کەم چەوری بخورێن.
5- گۆشتی بێ چەوری یاخود مریشک و ماسی وجگەر کە پرۆتینی ئاژەڵیان تیدایە ویارمەتی درووست بوونەوەی خانەکانی لەش دەدەن لەگەڵ پاقلەمەنی یەکان و هێلکە و قارچک.
6- چەرس: بادەم و فستق و گوێز .
7- ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە مادەی زنک و کالسێوم و ڤیتامین.
8- خواردنەوەی بڕی زۆر لە ئاو کە پێویستە بەردەوام هەموو کاتژمێرێک نزیکەی یەک پەرداخ بخورێتەوە لەنێوان ژەمەکان.
9- خواردنی دانەوێڵە تەواوەکان: واتە برنجی بۆر و نانی ئاردی بۆر وشۆڤان بخوات لە جیاتی برنجی سپی و نانی ئاردی سفر.
پێویستە لە یادمان نەچێت سەرەتا نەخۆش دوای نەشتەرگەری دەست دەکات بە خواردنەوەی بڕی کەم لە ئاو و شلەمەنی وەک شەربەت و شۆرپا و دواتر هەوڵ دەدات پیاسە زۆر بکات و بجوڵێت تا بتوانێت خۆراکی ئاسایی ڕۆژانە بخوات. [1]