جەماوەری خەباتکاری کوردستان!
پێشمەرگە قارەمانەکان و هاوباروەڕانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران!
بەداخێکی گرانەوە ڕایدەگەێنین کاک مستەفا ئەحمەدنژاد ناسراو بە “دیار خەبات”، پێشمەرگە و کادری دڵسۆزو قارەمانی سازمانی خەبات لە کاتی بەڕێوەبردنی ئەرکی تەشکیلاتی لە ناوخۆی کوردستانی ئێران دا، بە پیلانی خۆفرۆشان لەلایەن هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕژیمی ئاخوندی شەهید کرا.
شەهید دیار قارەمانانە و وەک نەریتی خەباتیە بە باوەڕەکان، لە ڕوبەڕوبوونەوە لەبەرانبەر هێزەکانی ڕژیمی ئاخوندی شەهید دەکرێ و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی سەرفرازی گەلی کورد و ڕێبازی پاک و بێگەردی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران دەبێ.
شەهید دیار پێشمەرگەو کادری بە بیروباوەر و فیداکار، تا دوایین ساتەکانی ژیانی بەبڕیار و وەفادار بە ڕێبار و ڕێگەی پیرۆزی سازمانی خەبات مایەوە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەربەرزە بە بوونی ڕۆڵەی فیداکاری وەک شەهید دیاری تێکۆشەرو بە باوەڕ. بێگومان خەباتیەکان بە گیانبازی و بە خوێنی گەشیان دەیسەلمێنن و سەلماندویانە کە ڕێبازی سازمانی خەبات ڕێبازی کوردایەتی ڕاستەقینەو ئازادیخوزای کەم هەڵەو بێ پەڵەیە.
بەبۆنەی شەهیدکرانی کاک دیار پرسە و سەرەخۆشی بە خانەوادەو خزمان و هاورێیانی لە ڕیزەکانی سازمانی خەبات و خەڵکی کوردستان ڕادەگەێنین و بەڵێنیمان بۆ خەڵکی کوردستان دووپات دەکەینەوە کە سازمانی خەباتی خۆێناوی لە تێکۆشان و شۆڕشی نەتەوەیی و نیشتمانی و کوردایەتی و ئازادیخوزایی ڕاستەقینە تا گەیشتن بە دوا ئامانجەکانی نەتەوەی کورد و ڕوخانی دەسەڵاتی خۆسەپێن و دیکتاتۆری ئاخوندی بەردەوام دەبێ.
هەزاران درود بۆ ڕۆحی شەهید دیار و تێکڕای شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و شەهیدانی شۆڕشی ژینا، ژن ژیان ئازادی
سەرکەوێ خەباتی مافخوازانەی گەلانی ئێران
بروخێ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
بەردەوام دەبێ کاروانی سەربەرزانەی سازمانی خەبات و شەهیدان
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کۆمیسیونی سیاسی نیزامی
22 ی بەفرانباری 1401 کۆچی خۆری [1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!