خەڵکی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان!
دۆستان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات
بە ئاگاداریتان دەگەیەنین کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کەناڵی ئاسمانی کوردستان نیوز (Kurdistan News) وەشانی خۆی دەست پێ دەکات.
هەموو لایەک ئاگاداری ڕۆڵ و پێگە و کاریگەری گەورەی میدیا لە بردنە سەرەوەی ئاستی وشیاری ڕای گشتی جەماوەر هەن و لە هەمانکاتدا کەش و زەرفێک بۆ دەستاودەست کردنی ئازادانەی هەواڵ و زانیارییەکان دەربارەی ڕووداو و هەواڵەکانی ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە.
لە حاڵێکدا ئەمڕۆژانە هەموو میدیای ئێرانی و جیهانی پڕن لە وێنە و دیمەنی خەبات و تێکۆشان، بوێری، گیانبازی و داهێنەری لاوانی شۆڕشگێڕ لە ئێران و بە تایبەت کچان و کوڕانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە شۆڕشی ژینا (ژن، ژیان، ئازادی) دا، جێگای کاناڵی تلویزیۆنی کوردی کوردستان نیوز (Kurdistan News) ، وەک کەناڵێکی ئاسمانی کە خۆی تەرخانی بزووتنەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئاخێزی گەورەی ژینا بکات و لە هەمان کاتیش دا دوور بێت لە خۆ قەتیس کردن لە چوارچێوەی بەرتەسکی ڕێکخراوەیی و سیاسی بۆ گەیشتنی بە بەرفراوانترین بەردەنگەکانی، چەندە بەتاڵ بووە. کوردستان نیوز دەیەوێت ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە.
کوردستان نیوز (Kurdistan News) هەوڵ دەدات ئاوێنەی باڵانوێن و دەنگ و ڕەنگی خەڵک و خەبات و خواستی بزووتنەوەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بێت.
کوردستان نیوز میدیا و تلویزیۆنی ئێوە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانە لە هەموو ئێران کە دڵتان کەیلی ئازادی و یەکسانییە. [1]
هاونیشتمانیانی هێژا:
کوردستان نیوز لە ڕۆژانی داهاتوودا پەخشی ئەزموونی خۆی لەسەر مانگی دەستکردی یاهسات بەم فرێکانسانەی خوارەوە دەست پێدەکات. ئێمە لە ڕاگەیاندنەکانی دواییدا کاتی دەستپێکی ئازمایشی کاناڵەکە بە ئاگاداری ئێوەی خۆشەویست دەگەیەنین. چاوەروان بن.
Yahsat
Frequency: 12594
Symbol Rate: 27.5
لاپەەڕی ڕەسمی کوردستان نیوز لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/kurdistannewstv=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی کوردستان نیوز=KTML_Link_Facebook_End=
بەڕێوەبەرایەتی کاناڵی ئاسمانی کوردستان نیوز (Kurdistan News)
21ی بەفرانباری 1401 هەتاوی
11ی ژانویەی 2023 ی زایینی