ناونیشانی بابەت: ڕێجیمی لیمۆ بۆ کێش دابەزاندن بە خێرایی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ڕێجیمی لیمۆ یەکێکە لەو ڕێجیمانەی لەم ساڵانەی ڕابردوودا بەکاردەهێنرێت بۆدابەزاندنی کێش بە خێرایی و لە جیهان بەیەکێک لە ڕێجیمە سەرکەوتووەکان دادەنرێت. بێرۆکەی ڕێجیمەکە بریتی یە لە بەکارهێنانی گیراوەیەک کە پێکهاتووە لە لیمۆ و نەعنا و بیبەری سووری توند لەگەڵ کەمکردنەوەی بڕی خۆراک و ئەنجام دانی وەرزش ڕۆژانە.
چۆنیەتی ئامادەکردنی گیراوەکە: دوو لێمو بە توێکڵەوە + (سێ چڵ نەعنا یان ڕیحانە یان کەموون) + دوو بیبەری سووری توند؛ قاش قاش بکرێن لەگەڵ نیو پیاڵە ئاوی شلەتێن (یان گەرم) بۆ ماوەی (3 - 4 خولەک) بدرێت لە عەسارە و یەکسەر بخورێتەوە یەک کاتژمێر پێش ژەمە سەرەکیەکان و یەک کاتژمێر پاش ژەمە سەرەکیەکان ڕۆژانە شەش جار.
$ئەم گیراوەیە بێ پاپەند بوون بە ڕیجێمەکەوە کاریگەری زۆر کەمە یان کاتیە؟$
- تەنیا بۆ ماوەی دوو هەفتە بەکاردێت: دواتر پێویستە پزیشک بیگۆڕێت بۆ بەرنامەیەکی تر.
- ئەو کەسانەی کێشەی دڵەکزێ و ئازاری گەدە و سووتانەوە و هەوکردنی قورحەی گەدە و دوانزەگرێ و سوورێنچک و بەردی گورچیلە و نەخۆشی شەقیقەیان هەیە نابێت بێ سەرپەرشتی پزیشک بەکاری بێنن.
- پێویستە هێلکە و شیر و بەرهەمەکانی شیر نەخورێت کاتی ڕیجێمەکە.
- ئەو کەسانەی کەمی ئاسن و ڤیتامینەکانیان هەیە پێویستە بە شێوەی حەپ و دەرمان وەری بگرن.
$یەکەم ڕۆژ:$
بەیانى:
نیو نانی تیری + دوو گوێز + 1 زەیتوون + (1 کوپ چا)
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + 1 پەتاتەی کوڵاو + یەک نانی تیری
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + ا قاپ تەماتەی سوورەکراو + نیو نانی تیری
$دووەم ڕۆژ:$
بەیانى:
1 نانی تیری + دوو کەوچکی چێشت هەنگووین + 1 زەیتوون + (1 کوپ چا)
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + 1 قاپ لۆبیا + نیو نانی تیری
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + یەک شیش سینگی برژاو + نیو نانی تیری + (1 کوپ چا)
$سێەم ڕۆژ:$
بەیانى:
1 نانی تیری + دوو گوێز + 1 زەیتوون + (1 کوپ چا)
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + 10 کەوچک برنج + 1 قاپ شلەى باینجان یان فاسۆلیاى سەوز یان کولەکە یان بامیە
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + 1 قاپ تەماتەی سوورەکراو + نیو نانی تیری + (1 کوپ چا)
$چوارەم ڕۆژ:$
بەیانى:
1 نانی تیری + نیو قاپ نیسک + 1 زەیتوون + (1 کوپ چا)
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + 1 شیش سینگى مریشکى برژاو + 1 شیش تەماتەی برژاو + نیو نانی تیری
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + ا قاپ تەماتەی سوورەکراو + نیو نانی تیری
$پێنجەم ڕۆژ:$
بەیانى:
1 نانی تیری + دوو کەوچکی چێشت هەنگووین + 1 زەیتوون + (1 کوپ چا)
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + 1 قاپ ساوەر + نیو نانی تیری
- ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + 1 پەتاتەی کوڵاو + نیو نانی تیری + (1 کوپ چا)
$شەشەم ڕۆژ:$
بەیانى:
1 نانی تیری + 2 گوێز + 1 زەیتوون + (1 کوپ چا)
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + 1 قاپ شلەى باینجان یان فاسۆلیاى سەوز یان کولەکە یان بامیە + 1 نانی تیری
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + 1شیش سینگی برژاو + 1 شیش تەماتەی برژاو + 1 نانی تیری + (1 کوپ چا)
$حەوتەم ڕۆژ:$
بەیانى:
1 نانی تیری + دوو کەوچکی چێشت هەنگووین + 1 زەیتوون + (1 کوپ چا)
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + 1 قاپ نۆکی کوڵاو + نیو نانی تیری
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + ا قاپ تەماتەی سوورەکراو + نیو نانی تیری
$پێویستە ئەم خاڵانەش جێ بە جێ بکرێت لەگەڵ ئەم ڕێجێمەدا:$
1- ڕۆژانە سێ جار میوە بخورێت: کاتژمێر (10ی بەیانی) و (3ی عەسر) و (9ی شەو) هەر جارەی میوەکە بەقەت قەباری ناوی دەستی مرۆڤەکە: باشترین میوە یەک هەرمێ ، دوو هەنجیر ، یەک قۆخ ، سێ قاش کاڵەک ، یەک قاش شووتی ، یەک کێوی ، یەک سێو ، یەک پرتەقاڵ؛ ترۆزی و خەیار چەندی لێ بخورێت ڕێگە پێدراوە.
2- ڕِۆژانە 12 پەرداخ ئاو یان زۆرتر بخۆرەوە لەنێوان ژەمەکان و خواردنەوە یەک یان دوو پەرداخ ئاو نیو کاتژمێر پێش ژەمی خۆراک.
3- ئەگەر لە نێوان ژەمەکان برسیت بوو: بۆت هەیە میوە یا سەوزە بخوێت.
4- نابێت ئەم خوارنانەى خوارەوە بە هیچ جۆریک بخۆیت:
هەموو جۆرە شیرینیەک:پاقلاوە، برمە ، لوقمەقازى ، کێک ، پسکیت ، نوقوڵ ، نەستەلە ، کاستەر، محەلەبى.
ساردەمەنى یەکان: ئایسکرێم، چلوورە ، مۆتا، دۆندرمە ، فالوودە.
بیبسى، کۆلا ، فانتا ، سێفن، شەربەت ، چپس.
5- بە هێواشى نان بخۆ ، هەرکاتێک شتێکى زیاترت خوارد: بۆ ماوەى 15 دەقیقە وەرزش بکە.
6- شەوان پێویستە پێش کاتژمێر یانزە و نیو بخەویت ، زوو هەستان و خواردنی نانی بەیانی پێش کاتژمێر هەشت و نیوی بەیانی.
7- ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی بەردەوام: ڕۆژانە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر یان زیاتر: ئەگەر ڕۆژێ بۆت نەکرا؛ ڕۆژی دواتر دوو ئەوندە بکە ، هەروەها هەموو هەفتەیەک ماوەی یەک چارەک ڕۆژانە زیاتری بکە.
8- لە میوەکان: مۆز و خورما مەخۆ.
9- خواردنەوەی چا و قاوە ڕێگە پێدراوە بە مەرجێک بێ شەکر یان کەم شەکر بێت ، شەوان دوای کاتژمێر هەشت و نیو مەیانخۆرەوە.
10- پێویستە زەڵاتە (10 - 15 دەقیقە) پێش ژەمەکان بخورێت ، زەیت و ماێونیزی تێ نەکرێت ، بۆت هەموو جۆرە سەوزەیەکی تێ بکەیت لەگەڵ لیمۆ و نارنج و سندی یان سرکە.
11- ئەتوانیت هەفتەی دووجار لە جیاتی ژەمی نیوەڕو یان ئێوارە ماسی برژاو بخوێت لەگەڵ یەک قاپ زەڵاتە. [1]