ناونیشانی بابەت: ئاوی گەرم باشترە بۆ کێش دابەزندن یان ئاوی سارد؟
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە کە خواردنەوەی ئاوی گەرم باشترە بۆ دابەزاندنی کێش لە ئاوی سارد وەک بانگەشەی بۆ دەکرێت بەڵام خواردنەوەی یەک بۆ دوو پەرداخ ئاو پێش خواردن کەمێک یارمەتی دابەزینی کێش دەدات لەگەڵ خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو لەنێوان ژەمەکان بە بەردەوامی.
$ڕاستە ئاو خواردنەوە بە پێوە مەترسیدارە؟$
تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە لەسەر ئەوەی ئاو خواردنەوە بە پێوە زۆر مەترسیدارە وەک لە هەندێ شوێن باس کراوە گوایە مەترسی هەیە بۆ سەر جگەر و پەنکریاس یان دەبتە هۆی مردن.
لە ڕووی ئایینی پیڕۆزی ئیسلامەوە قەدەغە نەکراوە بەڵکوو ڕێگە پێدراوە بەڵام تەنیا وەک ڕێنمیایی داوا کراوە کە دوور بکەوینەوە لە خواردن و خواردنەوە بە پێوە کاتی پێویست نەبێت؛ پزیشکەکانیش کۆکن لەسەر ئەم بۆچوونە. [1]