ناونیشانی بابەت: بۆ ئەو نەخۆشانەی شەکرە کە ناتوانن واز لە خواردنی برنج و ساوەر بێنن
ئامادەکردن: د. #ئیسرا کەمال شا محەمەد#
ئەو تەکنیکانەی کە بەکاردێت لە کەسانی نەخۆشی شەکرە کە ناتوانن واز لە برنج یان ساوەر یان هەر جۆرێک لە دانەوێڵەکان بێنن کە نیشاستەیان تێدا زۆرە و ڕێژەی شەکر بە خێرای بەرز دەکەنەوە خۆی لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەبینێتەوە:
1- هەر لەکاتی تێکردنی برنج و شلەکەیاندا. قاپەکەی خۆت جیابکەرەوە و بەلەمی برنج لە بەردەم خۆتدا دامەنێ.
2- تەنیا چەند کەوچک برنجێکی کەم تێکەڵ بکەن لەگەڵ 12 قاپ لە شلەکە و یەکسەر تێکەڵی بکەن تاکو بڕەکە زۆرتر دیاربێت و بەوەش چاو قەرار دەدات کە بەم بەشە خۆراکیە تێر دەخۆیت.
3- هەوڵبدە بەردەوام لە قاپی بچووک دا ئەو برە خۆراکە جیابکەیتەوە تاکو زۆرتر دیار بێت بۆ چاوت.
4- هەوڵبدە بە کەوچکی بچووک خواردنەکەت بخۆیت. تاکو وات لێبکات کاتێکی زیاترت پێبچێت بۆ تەواوکردنی بەشە خواردنەکەت.
5- لەگەڵ خۆتدا بریار بدە کە تەنیا ئەو قاپە لەو خواردنە دەخۆیت و ناتوانیت دووبارە قاپەکەت تێبکەیتەوە. ئەگەر ئەو بەشە خواردنە تەواو بوویت و هەر زۆر برسێتیت بوو، ئەوا دەتوانیت لە بری زەلاتە یان ئەو سەوزەیەی لەگەڵ ژەمەکەتدا هەیە دوو هێندە و سێهێندە بخۆیت.
6- پێش هەموو ژەمە خۆراکیەکەنت بە نیو کاتژمێر 2 بۆ 3 پەرداخ ئاو بخۆرەوە. [1]