ناونیشانی بابەت: جیاوازی نێوان ساوەر و برنج؛ بۆ تەندرووستی کامیان باشترە؟
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
لە ڕووی زانستیەوە بۆ تەندرووستی مرۆڤ: ساوەر لە برنج باشترە لە بەر هۆکارانەی خوارەوە:
100 گڕام لە برنج:
بڕی (4 گڕام) پڕۆتینی تێدایە: ساوەر (6 گڕام)
بڕی (0.6 گڕام) ڕیشاڵی تێدایە: ساوەر (8 گڕام)
بڕی (2 ملیگڕام) فۆلید ئەسیدی تێدایە: ساوەر (14 ملیگڕام)
بڕی (0.21 گڕام) لە چەوریە بەسوودەکانی تێدایە: ساوەر (0.60 گڕام)
بۆیە ساوەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە لە نەخۆشی شەکرە و ڕێگە گرتن لێی و لە کاتی ڕێجیم و چارەسەری قەڵەوی و خۆپاراستن لە زۆری کێش بە سوودترە. [1]