برای بەڕێزم هەڤاڵ شێخ محەمەد عەزیز
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (رەحیم عەزیز) ی برای بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی جەنابت و خانەوادە تێکۆشەر و قارەمانەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت. [1]
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#