ناونیشانی بابەت: قەڵەوی ورگ
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
شێوەی قەڵەوی ورگ لە مرۆڤێکەوە بۆ یەکێکی تر دەگۆڕێت بە گوێرەی ئەو هۆکارە تایبەتانەی بوونە درووست بوونی و گرنگترینیان ئەم پێنج جۆرەی خوارەوەن:
1- ورگ بەهۆی کێشەی هۆرمۆنەوە: بە زۆری بەشی خوارەوەی سک گەورە دەبێت بەهۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکانەوە لەوانە:
- تەمەڵی یا سستی غوودەی دەرەقی.
- زۆری هۆرمۆنی کۆرتێزۆڵ لە ناو لەش دا.
- کێشەی هۆرمۆنی ڕەگەزی نێر وەک کەمی تێستێتڕۆن.
- کێشەی تایبەت بە خانمان وەک کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان ، تەمەنی ناوئومێدی دوای وەستانی سووڕی مانگانە ، کۆبۆنەوەی شلەمەنی لە ناو لەش کاتی سوڕی مانگانە.
2- ورگ بەهۆی ئاوسان و غازاتەوە: هەندێ جار قەڵەوی ورگ بەهۆی زۆری کێشەوە نییە بەڵکوو بەهۆی ئاوسانی سکەوە درووست دەبێ ، بەیانیان کاتی لە خەو هەستان سکی ئەو کەسە تەخت و ڕێکە و شەوان گەورە دەبێت ، لە هۆکارە باوەکانی:
- زۆر خواردنی خواردن و خواردنەوەی سوێر کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی شلەمەنی لەناو سک.
- زۆر خۆری.
- سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە کاربۆهێدرات یا خواردنی ناتەندرووست وێنەی خواردنەوە گازیەکان یا چەوریە زیانبەخشەکان.
- زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی دەبنەی ئاوسانی سک وەک شیر و بەرهەمەکانی.
- بوونی کێشەی تەندرووستی وەک نەخۆشی گەنم ، قەبزی درێژخایەن ، کۆنیشانەی تەهیجی کۆڵۆن.
3- ورگ بەهۆی خواردنەوە کحولیەکان: ئەو کاتە جگەر کحول بەکاردێنی وەک سەرچاوەی وزە لە جەستە و دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لەناو ورگ ، جگە لەوەی خواردنەوە کحولیەکان یەکێکن لە هۆکاری قەڵەوی بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر لە کالۆری؛ ورگ لەو حاڵەتەدا خڕ دەبێت و هەندێک هۆکار دەبنە زیاد بوونی وەک:
- ڕەگەزی نێر: لە پیاوان دا زیاترەم
- تەمەن: لەگەڵ بە ساڵداچوون دا زیاترە.
4- ورگی دایکایەتی: دوای دووگیانی و منداڵ بوون.
5- ورگ بەهۆی قەلەقی و دڵەڕاوکێەوە: قەلەقی بەردەوام ، چەوری بە زۆری لە دەوری ناوک و دەووروبەری کۆدەبێتەوە.
بێگومان لە بیرمان نەچێت کە زۆری کێش و قەڵەوی هەموو جەستە دەبێتە هۆی قەڵەوی ورگ.
-شێوازی چارەسەرکردنی هەریەکێک لەم جۆرانە بە گۆێرهی هۆکارەکەی و کێشی ئەو مرۆڤە و باری تەندرووستی دەگۆڕێت. [1]