لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات ئەو کەسە پێگەیشتووانەی بڕی پێویستی ئاو دەخۆنەوە، لە چاو ئەوانەی کە شلەی پێویستیان دەست ناکەوێت کەمتر تووشی حاڵەتی نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەبن، وەک نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان، جگە لەوەی تەمەنیشیان زیاترە .
بەگوێرەی پێگەی میدیکاڵ ئێکسپرێس لێکۆڵینەوەکە لەلایەن پەیمانگا تەندرووستییە نیشتمانییەکانی ئەمریکاوە کراوە و تێیدا داتا تەندرووستییەکانی 11255 کەسی پێگەیشتووی لە ماوەی 30 ساڵدا بەکارهێناوە.
توێژەران شیکردنەوەیان بۆ پەیوەندیی نێوان ئاستی سۆدیۆم لە خوێندا کە لەکاتی کەمبوونەوەی وەرگرتنی شلەدا کەمدەبێتەوە و پێوەرە تەندرووستییە جیاوازەکان کردووە.
ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو کەسە پێگەیشتوانەی ئاستی سۆدیۆمیان لە سەرووی ئاستی ئاساییەوەیە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاترە و نیشانەکانی پیربوونی بایۆلۆجی دەردەکەون، بە بەراورد بەوانەی ئاستی سۆدیۆمیان لە خوێندا لە مەودای مامناوەند دایە.
جگە لەوەی دەرکەوتووە ئەوانەی ئاستی سۆدیۆمیان بەرزە، بەراورد بە کەسانی تر ئەگەری مردنیان زیاترە.
لەوبارەیەوە، ناتالیا دیمیتریڤا سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەکە وتویەتی: ئەنجامەکان ئەوە پیشان دەدەن کە بەشێداریی هێشتنەوەی جەستە پڕۆسەی پیربوون پیردەکات و تەمەنێکی درێژیی دوور لە نەخۆشیی بە کەسەکە دەبەخشێت. [1]