ڕەنگە زۆرینەمان بڕوامان وابێت کە هاوارکردن سوودی نییە و چارەسەر نییە بۆ هیچ شتێک، بەڵام بە پێچەوانەوە، هاوارکردن دەکرێت بۆ چەندین گرفت سوودی هەبێت.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (humnutrition)، هاوارکردن دەکرێت وەکوو چارەسەری دەروونی بەکاربهێندرێت، چونکە ڕۆڵی کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ، خێراترین ڕێگەیە بۆئەوەی سترێست کەمبێتەوە.
هەروەها ئەوەش هاتووە، کاتێک کەسێک بە ڕووداوێکی ناخۆشدا تێپەڕ دەبێت، دەکرێت هاوارکردن یارمەتیبدات کە زووتر بەسەر ئەو دۆخەدا زاڵ بێت و تێیپەڕێنێت.
$هاوارکردن بە چ ڕێگەیەک یارمەتیدەرە؟$
لەگەڵ ئەوەی هاوارکردن خودی بابەتەکەت بۆ چارەسەر ناکات، بەڵام لەڕووی دەروونییەوە یارمەتی ئارامبوونەوەت دەدات، بەمەش دەتوانیت خۆت چارەسەری بکەیت، یان هاوشێوەی پێشوو بە برین لەسەر دڵت نەمێنێت.
کاتێک هاوار دەکەیت، تەواوی جەستەت خۆی ئامادە دەکات کە ئەو هەستە نەرێنیانەی هەتە، لە ڕێگەی هاوارەکەتەوە بێتە دەرەوە.
$چۆن ئەمە ئەنجامبدەیت؟$
باشترە شوێنێکی چۆڵ هەڵبژێریت، شوێنی گونجاوتریش ناو سرووشتە، هەناسەی قوڵ هەڵبمژە و بە هەموو توانات دەتوانیت هاوار بکەیت، یانیش دەتوانیت لەناو ئۆتۆمبێل، یان بۆ ناو سەرینەکەت هاوار بکەیت، ئەمەش ڕێگەیەکی درووستە بۆ ئارامبوونەوە. [1]