تور یەکێکە لە ڕووەکی ڕیشەی سەوزە وە سێ ڕەنگی هەیە (سپی، سوور و ڕەش) ، کە دەوڵەمەندە بە کانزاکانی (گۆگرد، ئاسن، مەگنیسیۆم، فسفۆڕ، زینک، پۆتاسیۆم و سۆدیۆم) وە ڤیتامینەکانی (ئەی، سی وە گرووپی بی) وە ماددەکانی دژە میکرۆب و دژی ژەهرەکان وە زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری زۆربوونی لیک و چڵم لە کیسەی جیوبەکان، بۆریەکانی هەناسە کە دەبێتە هۆی نەرمبوونی، وە دەرکردنی بە ئاسانی، لەبەرئەوە خۆراکی زستان و وەرزی سەرما دادەنرێت کە بۆ نیشانەکانی هەڵامەت و کۆکە و هەوکردنی قوڕگ و بۆریەکانی هەناسە و ڕەبو زۆر بەسوودە.
1- بۆ هەوکردنی جیوب بەتایبەتیی ئەگەر بەم شێوازە بە گیراوەیی بوخرێتەوە:
- ئاوی تور
- ئاوی لیمۆ
- ئاوی زەنجەفیل
2- بۆ تەندرووستی جگەر و گورچیلە باشە.
3- بۆ تەندرووستی کیسەی زراو باشە. دەبێتە هۆی پاک بوونەوەی کەناڵەکانی زراو وە جگەر; ئەگەر بتەوێت بزانرێت کە کیسەی زراو گرفت و نەخۆشی هەیە ئەوا لەدوای خواردنی تور ئازار و هەوکردنی زراو درووست دەبێت لەو کەسانەی کە بەرد یان هەوکردنی کیسەی زراویان هەیە.
4- بۆ چالاک کردنی سیستمی بەرگری لەش بەتایبەتیی سیستمی لیمف.
5-بۆ بەهێزکردنی وە جوان بوونی قژ. ڕۆژانە ئاوی تور لەگەڵ زەیتی گەرچەک دەدرێت لە قژ بۆ ماوەی 10 خولەک وە دەشۆردرێت بۆ ماوەی یەک مانگ.
6- بۆ جوانی پێست و لابردنی پەڵەی پێست، بۆ بەهێزکردنی نینۆک.
7- بۆ بەهێزکردنی ددان و پوک.
8- بۆ ئاسانکردنی هەرسکردنی خۆراک و زیاد بوونی لیک و شلەی هەرسکردنی خۆراک، بۆ چارەسەری قەبزی.
9- بۆ بەهێزکردنی توانای سێکسی.
10- بۆ چارەسەری بەردی گورچیلە.
11- بۆ دەرکردنی ژەهرەکان لە ڕێگای جگەر وە دژی شێرپەنجەیە.
12- دابەزینی ئاستی ڕێژەی شەکر و چەوری خوێن، وە دابەزینی کێشی زیادەی لەش.
13- بۆ دابەزینی بەرزی پەستانی خوێن، بۆ تەندرووستی دڵ و بۆریەکانی خوێن.
14-دژی جەڵتەیە.
15- میزکردن زۆر دەکات و ئاوی زیاد لە لەشدا دەردەکات. [1]