ناونیشانی بابەت: نەهێشتنی ورگ و قەڵەوی ورگ
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1 - خواردنی خۆراکی کەم کالۆری و تەندرووست:
- ژەمی بەیانی نانی جۆ یا گەنمەشامی یا شۆفان بخۆ لە بری نان و سەموونی ئاردی سپی (ئاردی بۆر باشترە هەمیشە)
- خواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوەی فرێش و کالۆری کەم لەنێوان ژەمەکان لەگەڵ خواردنی قاپێک زەڵاتە چارەکێک پێش ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە ، هاوشێوەی چێشتخانە و ڕێستۆڕانتەکان پێویستە یەکەم جار زەڵاتەکە لەسەر سفرەکە دابنرێت ، دوای خواردنی ئەو کاتە چێشت و خواردنەکە دابنرێت.
- خواردنی ماسی بەتایبەت ماسی سەلموون و سەردین کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا 3، هەفتەی سێ جار.
- بەکارهێنانی زەیتی زەیتون یا کەتان بۆ چێشت لێنان.
- بەکارهێنانی سرکەی سێو و زەنجەبیل و بیبەری تون و بەهارات لە ناو زەڵاتە و کەمکردنەوەی بڕی خوێی چێشت
- خواردنی پاقلەمەنیەکان هەفتەی چەند جارێک.
- خواردنەوەی چا و قاوەی سەوز بەڵام بە تاڵی و بێ شەکر.
- وازهێنان لەو خۆراکانەی چەوری ورگ زیاد دەکەن وەک شیرینی ئیشی هەویر. شەکر . خواردنەوە گازییەکان و کحولییەکان. ڤاست ڤوود و ساردەمەنی و ئاردی سپی و برنجی سپی (لە بری برنجی سپی برنجی قاوەیی یا بۆر کە لەسەری نووسراوە (brown rice) یا ساوەر یا قەرەخەرمان بخۆ.
- خواردنی پیاڵەیەک یا دوو پیاڵە چەرسی کاڵ و بێ خوێ ڕۆژانە وەک بادام ، فستق ، کازۆ ، گوێز.
2- خواردنەوەی بڕێکی پێویست.لە ئاو ڕۆژانە لەگەڵ دوو پەرداخ ئاوی گەرم بە سکی ناشتا و خواردنەوەی پەرداخێک یا زیاتر نیو کاتژمێر پێش ژەمە سەرەکیەکان.
3- وەرزشکردن ڕۆژانە کاتژمێرێ یا زیاتر یا لانی کەم هەفتەی پێنچ کاتژمێر بە تایبەت وەرزشی کاردیۆ ، مەلەکردن ، ڕاکردن ، پاسکیل سواری.
4- نووستنی باش و تەندرووست خاڵێکی سەرەکی چارەسەری ورگە و دوور کەوتنەوە لە کەمخەویی و. شەونخوونی.
5- دوور کەوتنەوە لە دانیشتنی زۆر ، بە پێ ڕۆیشتن لە بری بەکارهێنانی ئوتۆمبیل ، بە کارهێنانی قادرمە لە جیاتی ئەسانسۆر.
6- پەیڕەوکردنی ڕێجیمی لۆکارب و کیتۆ و پڕۆتین و هاوشێوەکانی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو.
7- زۆر گرنگە هۆکاری قەڵەوی ورگ و کۆبوونەوەی چەوری لە ورگ دەست نیشان بکرێت و چارەسەر بکرێت گەر بتوانرێت یا کەم بکرتەوە وەک کێشەی تێکچوونی هۆرمۆنەکان ، قەلەقی ، خەمۆکی ، هەروەها جۆری قەڵەوی ورگ جیا بکرێتەوە. [1]