پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
شاناخسێ
29-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 518,926
وێنە 106,295
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,315
ڤیدیۆ 1,399
ژیاننامە
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
میم ڕەعنا
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا زێڕین
خودا بوونە (وجود)ە یان هەبوون (مەوجود)؟
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خودا بوونە (وجود)ە یان هەبوون (مەوجود)؟

خودا بوونە (وجود)ە یان هەبوون (مەوجود)؟
$خودا بوونە (وجود)ە یان هەبوون (مەوجود)؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَکَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِکَ
مارتن هایدیگەر لە نووسینەکانی کۆتایی تەمەنیدا تێزێکی نوێ سەرڕێ دەخات بۆ ژیان و زانست و خودا و تەنانەت زمانیش. هایدگەر پێی وایە ئەوەی ئەفلاتون دووهەزار ساڵ پێش ئێستا کردی شۆڕشێک یاخود کودەتایەک بوو بەسەر شێوازی بیرکردنەوە عەقڵدا و هەموو ئەوەی ئەمڕۆ هەیە لە شارستانێتی ڕۆژاوا بەرهەمی ئەو کودەتایەی ئەفڵاتون زیاتر شتێکی دیکە نییە.
هایدیگەر دەڵێت: کۆتا ڕێککەوتنی ئێمە لەگەڵ بوون وجود ئەو ڕێککەوتنەبوو کە ئەفڵاتوون کردی، لەدوای ئەوە ئێمە نەهاتووین جارێکی دیکە لەگەڵ بوون ڕێکبکەوینەوە. ڕێککەوتنی ئەفڵاتونیش لەگەڵ بوون ڕێککەوتنێک نەبوو لەسەر بنەمای بوونناسی وجودناسی بێت، بەڵکوو ڕێکەوتنێک بوو لەسەر لەسەر بنەمای هەبوونناسی مەوجودناسی گەڵاڵە بووبوو، ئەفڵاتوون لە بری ئەوەی لە بوون وجود تێبگات هات ویستی لە هەبوون مەوجودات تێبگات.
بەگوێرەی قسەکانی هایدیگەر ئێمە ئەمڕۆ بە بوونبەستی مەوجودناسی گەیشتووین، مرۆڤایەتی و عەقڵەکەی بە میتۆدە ئەفڵاتوونیییەکە لەمە زیاتری پێ ناکرێت بۆ تێگەیشتن لە بوون. کاتێک ئێمە دێین لەبری بوون پیوەندی لەگەڵ هەبوون دەبەستین ئەوا ناتوانین بە دەقیقی لە خودی بوون تێبگەین، بەدیدی هایدیگەر مەحاڵە لە مەوجوداتەوە بتوانین لە وجود تێبگەین.
هایدیگەر باوەڕی وایە کە دەبێت ئێمە ڕوانینەکانمان لە مەوجودناسییەوە هەبوونناسییەوە ئاڕاستەی وجودناسی بوونناسی بکەین. ئەو زیاتر دەڕوات و وەک ئەوی لێی دەگێڕنەوە باوەڕی وابووە هەر ئەم تێزە مەوجوودناسییەی ئەفڵاتوونە وادەکات مرۆڤایەتی بگاتە ئەوەی بۆمبی ناوەکی بەسەر هێرۆشیما و ناگازاکیدا بەرداتەوە و و لەم بارەیەوە دەڵت ئەو بۆمبانەی هێرۆشیما سەرەتا لەنێو نووسین و ڕوانینەکانی ئەفڵاتووندا تەقینەوە.
من نازانم مرۆڤایەتی چەندە سەرکەوتوو دەبێت لەوەی بتوانێت شۆڕشێک دژی ئەو بۆچوونەی ئەفڵاتوون سەرڕێبخات و قڵپی کاتەوە، بەڵام ئەوەندە هەیە لە ئەگەری ڕێککەوتنێکی لەم جۆرەی هایدیگەر لەگەڵ بووندا تەواوی بیرکردنەوە و ڕوانینەکانی ئێمە تەنانەت بۆ خوداش سەرلەبەریان دەگۆڕێن. ئەو دیدگایەی کە ئەمڕۆ ئێمە بۆ خوداناسی بەکاری دەهێنین دەقیق دیدگایەکی ئەفڵاتونی-مەوجودناسییە، ئێمە دەمانەوێت بوون و سەلماندنی بوونی خودا وەک مەوجودێک بێتە عەقڵەوە و هەر لەڕێگای ئەم دیاردە عەقڵییەوە هەبوونەکەی یەکلایی بکەینەوە، لەکاتێکدا دیاردەیەکی وەک ئەوەی خودا دیاردەیەکی تەواو وجودییە نەک مەوجودی بێت.
کێشەی ئێمە ئەمڕۆ لەمەسەلەی خودادا ئەوەیە لەڕێگای ئەداتێکی مەوجودناسیی وەک زمانەکەی ئەفڵاتوونەوە خوا دەهێنینە بەر باس، کاتێک بیرکردنەوەمان بۆ خوا لە مەوجودناسییەوە دەگۆڕێت بۆ وجودناسی ئەوسا تەواوی زمانەکەش دەگۆڕێت.
بەگوێڕەی ئەو خوێندنەوەی من بۆ قورئان هەمبووە، لە هیچ جێگایەکی قورئاندا بەهیچ جۆرێک باسی بوون یا نەبوونی خودا ناوروژێندرێت، ئەم باسە دەقیق پێچەوانەی ئەو خوداناسییەی ئەمڕۆی خوداپەرەستانە کە هەموو تێزەکەیان لەسەر بوون یان نەبوونی خودا چڕ کردۆتەوە کە لەهەرد بارەکەدا بە پێودانگە عەقڵی و مەوجودناسییەکە چ هەبێ یان نەبێ گۆڕانێک لەمدا درووستناکات، ئەوەی هەیە قورئان و زمانەکەی بەهیچ جۆرێک خۆیان لەبوون یا نەبوونی خودا نەداوە وەک دیاردەیەکی مەوجودناسی، کێشەی سەرەکی قورئان لەباسی خودادا کێشەی فرەخودایی و تاک خوداییە نەک بوون یان نەبوونی خودا، هەموو ئەو چیرۆکانەی کە قورئانیش باسیان دەکات هەمان گێڕانەوەی چیرۆکی تاکخودایی و فرە خودایین شیرک و تەوحید. کێشەی ئەوانەی قورئان بە زاڵمیان ناودەبات دەرحەق بەخۆیان شیرک و فرەخوداییە، شێواوی ناخیانە، کە پەرتبوونە ناوەکییەکەیان وایان لێدەکات هەموو وجود بە پەرتی و بە پارچەپارچەیی وەک ناخە شێواوەوەکەی خۆیان ببینن وڕادەستیی ئەو پەرتبوونەشی بکەن، لێرەوە هەم زوڵم لەخۆیان هەم لەدەرەوەی خۆیان دەکەن. نازانم ئەم بۆچوونە مەوجوودناسییە ئەفڵاتوونیە لەکوێوە دەزێتە ناو بیرکردنەوەی موسوڵمانان لەکاتێکدا پەڕتووکەکەیان کە قورئانە بەهیچ شێوەیەک دەم لەم باسە نادات!
میتۆدی مەوجود ناسی سەبارەت بە باسێکی گرنگی وەک باسی خودا میتۆدێکی لێکدابڕاو و پەرت و شیزۆفرینییە، ئەم میتۆدە دێت و دەیەوێت لە کەسرەتەوە بڕوات بۆ وەحدەت، بوون وەک یەک پاکێج نابینێت، بەڵکوو وەک دیاردەیەکی پەرتوبڵاو و لێک دابڕاو تەماشای دەکات. ئەم دۆخە دەقیق ئەو دۆخەیە کە کەسێکی تووشبووی نەخۆشی شیزۆفرینیا تێیدەکەوێت وناتوانێت تەفسیرێکی یەکلایەنە و هەمەلایەنەی بۆ واقیع و جیهانی دەرەوە هەبێت، بۆچی؟ چونکە ئەم کەسە خودی خۆی لە ناوەوە پەرت پەرت و هەپرون هەپرونە، بوونەکەی پارچەپارچە و لێکدابڕاوە، لەبەر ئەوە ناتوانێت یەکێتی بوون لە جیهانە دەرەکییەکەشیدا لەمس بکات و تەفسیری یەک پاکێجی بۆ دیاردەکان هەبێت.
مەوجودناسیش جیاوازییەکەی لەگەڵ وجودناسی دەقیق هەر ئەمەیە، ئەو کەسەی کە بەم جۆرە میتۆدە پەرت و لێکدابڕاوە لە دیاردەکان دەڕوانێت ناتوانێت یەکپارچەیی و یەکێتی بوونی دیاردەکان ببینێت. وەک ناخە شێواو و پارچەپارچەکەی دەرەوەش شێواو و پارچە پارچە دەبینێت. ئەوشیرکەی قورئان نەهی لێدەکات؟شتێکی زیاترلەمە نییە، شیرک واتە پەرتبوون و شێواوی ناخ، بچڕاندنییەکێتی بوون، ڕوانینی سەربەخۆ بۆ مەوجوداتی نێو وجود، نەبینینی پردیپەیوەندی؟نێوان؟مەوجودات و لەکۆتاییشداڕادەستکردنی بوون بە هەبوون تەسلمیکردنی وجود بە مەوجودات.
بەڵام لە ڕوانینی وجودناسیدا ئەم باسە بەتەواوی دەگۆڕێت، کەسەکە دەقیق یەکێتی و یەکپارچەیی نێو ناخی خۆی دەبێتە ئاوێنەی لێکدانەوە و تێگەیشتن لە دیاردە دەرەکییەکان و مەوجودات. ئەم کەسە ناتوانێت خۆی لە جیهانی دەرەوە و جیهانی دەرەوە لەخۆی داببڕێت، دەگاتە ئاشتییەکی ناوەکی وا سەبارەت بەخۆی و ناخی خۆی، ناتوانێت لەگەڵ دونیاکەی دەرەوەی خۆیدا لە یەکپارچەیی و ئاشتیدا نەژی. لەززەت لەباسکدنی حەقیقەت دەبینێت بۆچی؟ چونکە لەوێ باسەکە باسی یەکێتی و پێکەوە گرێدراویی بوونە، ئەسڵەن شتێک نامێنێت بەناوی دونیای ناوەکی و دونیای دەرەکی بۆ ئەم، ئەوەی هەیە دەبێتە یەک پاکێج لە بوون. لەبچوکترین نوقتەی بوون بۆ گەورەترین دیاردەی ئەم یەکێتی و یەکپارچەیی و وەحدەتی تێدا دەبینێت، بوارێک نامێنێتەوە بۆ شیرک و فرەیی. بەقەولی باباتاهیری عوریان لە بیابان و دەریا و کۆ و دەرودەشتدا تەنیا ئەو دەبینێت، جگە لەو هیچی دیکە بوونی نییە
به صحرا بنگرم صحرا ته وینم
به دریا بنگرم دریا ته وینم
بهر جا بنگرم کوه و در و دشت
نشان ڕوی زیبای ته وینم
ئەم بۆچوونەی هایدیگەر پێشتر لای شاعیرانی کلاسیکی دونیای ئیسلام بەتایبەتیش کەسێکی وەک مەولانادا باسی لێوەکراوە. مەولانا پێی وایە ئەوەی ئێمە دەیڵێین سەبارەت بە بوون لەبری ڕۆشنکردنەوە وتێگەیشتن لێی، تەڵختر و تاریکتر و ئاڵۆزتری دەکات، جۆری زمانەکەمان بە جۆرێک دیزاین کراوە مەوجودناسییە نەک وجودناسی لەبری هەڵدانەوەی پەردە لەسەر دیاردەکان پەردەیان بەسەردا دادەداتەوە، پەرتیان دەکات و لێکیان دادەبڕێت، بۆیە کەسێکی وەک مەولانا ئاواتەخوازی ئەوە دەبێت وجود خۆی زمانێکی هەبێت تا ئەوەی خۆی بێت بەیانی خۆی وەک ئەوەی هەیە بۆئێمە بکات نەک ئێمە بە زمانی مەوجودناسی خۆمان باس لەوبکەین.
کاشکی هستی زبانی داشتی//تا ز هستان پردەها برداشتی
هر چه گویی ای دم هستی از آن//پردهٔ دیگر برو بستی بدان
آفت ادراک آن قالست و حال//خون بخون شستن محالست و محال
واتە
خۆزگە بوون زمانێکی دەبوو//تا پەردەی بوونێتی لەسەرخۆی هەڵبماڵێت
ئێمە هەرچەنە باسی لێوەدەکەین//بزانە لەبری لابردنی پەردەیەک، پەردەیەکی بەسەردا دادەدەینەوە
وتن و حاڵەکانمان ئافەت و لەمپەری تێگەیشتنن لێی//لە کوێ خوێن بەخوێن دەشۆرێتەوە؟ دیارە ئەمە مەحاڵە
بەڵێ مەوجودناسی بۆتێگەیشتن لەخودا دەقیق شتنەوەی خۆێنە بە خوێن، لەبری کردنەوەی گرێکان دەمانداتە دەست گرێ کوێرەیەکی زۆر سەخت نەکراوەتر. من بەجۆرە لەو ئایەتە زۆرانەی قورئان تێدەگەم کە باس لە شیرک و مەترسیداری شیرک و گرنگی وەحدەت و تەوحید دەکاتەوە، بەجۆرێک گرنگە ئەم باسە قورئان پێی وایە خودا لە هەموو تاوانێک خۆشدەبێت شیرک و فرەبینی و تێکدانی یەکێتی بوون نەبێت چونکە لێرەدا تێکدانی بوون وڕادەستکردنی بە هەبوون هەیە إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَکَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِکَ. [1]
ئەم بابەتە 584 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 14-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 584 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
سۆبەی دار
پەرتووکخانە
یار و نەیار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
پێ پەتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
کورتەباس
سواکردنەوە
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
تەها کەریمی
01-01-2009
هاوڕێ باخەوان
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
04-09-2010
هاوڕێ باخەوان
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
میم ڕەعنا
09-08-2017
سەریاس ئەحمەد
میم ڕەعنا
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
31-05-2018
سەریاس ئەحمەد
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا زێڕین
30-01-2021
زریان سەرچناری
عەبدوڵڵا زێڕین
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
شاناخسێ
29-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 518,926
وێنە 106,295
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,315
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
سۆبەی دار
پەرتووکخانە
یار و نەیار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
پێ پەتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
کورتەباس
سواکردنەوە
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!