ناونیشانی بابەت: خۆپاراستن لە شێرپەنجە
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
گۆڕینی شێوازی ژیانی ڕۆژانە دەتوانێت ڕێگە بگرێت لە نیوەی حاڵەتەکانی شێرپەنجە و لە هەمان کات دا کارێگەری گەورەی هەیە لە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە؛ هیچ خۆراکێک یان خۆراکی تەندرووست بە تەنیا نامان پارێزێت لە نەخۆشی شێرپەنجە.
$گرنگترین ڕێنماییەکان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە:$
1- کێشی تەندرووست: قەڵەوی و زۆری کێش دووەم هۆکاری نەخۆشی شێرپەنجەیە.
2- چالاک بە و وەرزش بکە: کەمتر دابنیشە و زۆرتر بە پێ و وەرزش بکە هەموو ڕۆژێک یان زۆربەی ڕۆژەکانی هەفتە.
3- خۆراکی سەرەکی ڕۆژانەت با پێکهاتبێت لە دانەوێڵە تەواوەکان (ئاردی بۆر، برنجی بۆر، گەنمە شامی، شۆڤان و هتد) سەوزە و میوە و پاقلەمەنیەکان لەگەڵ شیری کەم چەوری و شیرمەنی کەم چەوری.
4- کەمکردنەوەی گۆشتی سوور پێویستە مرۆڤێکی پێگەیشتوو لە هەفتەیەک دا زیاتر لە (600 گرام) نەخوات و پێویستە هەفتەی دوو بۆ سێ جار ماسی بخوات بە مەرجێک هەرجارێک لە (70 گرام) زیاتر نەخوات.
5- نەخواردنەوەی خواردنەوە کحوولیەکان: یان زۆر کەمکردنەوەیان ڕۆژانە نابێت یەک پێک زیاتر بێت.
6- دوور کەوتنەوە لە خواردنەوە گازی و شەربەتی گیراوە و وزەبەخشەکان یان کەم کردنەوەیان.
7- خواردنی سەوزە و میوەی تازە و هەمەجۆر و ڕەنگ جیاواز: ڕۆژانە دوو جار یان زیاتر.
8- کەم کردنەوەی یان نەخواردنی فاست فوود (وەک هەمبەرگر ، پیتزا و گەس) گۆشتی قووتوو و شیرینی.
9- کەم کردنەوەی بڕی شەکر و خوێی چێشت: نەخواردنیان باشترە؛ بەکارهێنانی بەهارات و ماددە شیرینکەرە سرووشتیەکانیش لە بری.
10- کەمکردنەوەی چەوری ئاژەڵ و بەز (تەنیا لە کێتۆ دایت و لۆکارب و هاوشێوەکانی نەبێت) بەکارهێنانی زەیتی سرووشتی وەک زەیتی زەیتوون، کەتان و سۆیا.
11- وازهێنان لە جگەرە کێشان و نێرگەلەکێشان.
12- خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لەنێوان ژەمەکان.
13- پێدانی شیری دایک بە منداڵ: زۆر گرنگە بۆ پاراستنی دایک و منداڵ لە شێرپەنجە.
14- شێوازی چێشت لێنان زۆر گرنگە: خواردنەکە بە هێواشی و بە پلەی گەرمی نزم ئامادە بکە؛ خواردنی کوڵاو زۆر باشترە لە سوورکراوە و برژاندنی زۆر.
15- خۆپاراستن و چارەسەرکردنی هەندێک بەکتریا و ڤایرۆس: وەک بەکتریای گەدە ، ڤایرۆسی جگەر جۆری بی و سی ، ڤایرۆسی ئایدز و ڤایرۆسی.
16- دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر ڕۆژانە بە تایبەت لە ئەو کەسانەی پێستیان زۆر سپییە، ڕەنگی قژیان کاڵە ، لە منداڵی بچووک دا بەڵام ڕۆژانە پێویستە هەموو کەسێک بۆ ماوەی یەک چارەک بچێتە بەر هەتاو.
17- دوور کەوتنەوە لە خواردنی ڤیتامین و کانزا و ئۆمێگا سێ بە شێوەی دەرمان؛ لە ڕێگەی خواردنەوە وەریان بگرە مەگەر زۆر پێویست بکات. [1]