ناونیشانی بابەت: با هاونیشتمانیانی کوردستان لە شێرپەنجە بپارێزین
ئامادەکردن: د. #لەشکر حەمید#
زیاتر لەماوەی 13 ساڵە تا ئێستا ٢٠٢٣ چی لەڕێگەی کاری حوکمی و هەروەها لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکان وە پێگەی تایبەتیم لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر لە (1000) بەرنامە و بابەتم بڵاوکردۆتەوە لەسەر خۆراک و ماددە زیانبەخشەکان و کاریگەری یان لەسەر شێرپەنجە بەڵام بەداخەوە وەکوو پێویست گوێم لێ نەگیراوە ئێستاش درەنگ نی یە ئەگەر هەڵەتێکی نیشتمانی دەست پێ بکەین بۆ کەمکردنەوەی ئەوشتانەی هۆکارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە لە ڕێگەی حوکمەت و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە بەهێند وەرگرتنی ئەم پێشنیارانەی خوارەوە:
- ڕێگریکردن لە هەموو ئەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر مادەی پارێزەریان تێدایە و یان فێڵ لە کواڵیتییان دەکرێت و وەکوو زەیتی خراپ و بێ کواڵیتیی و ئارد و خوارددنە لە قوتونراوەکان و جگەر و گۆشت و هێلکە.
- ڕێگریکردن لە هەموو ئەو خۆراکانەی کە دوای ئیکسپایەر بوونیان هەندێک لە بازرگانەکان دووبارە ڕێکەوتی بەسەرچوونی تازەی لەسەر دائەنێن و بەسەر هاووڵاتیان ساخی ئەکەنەوە.
- قەدەغەکردنی بەکارهێنانی هەڕەمەکی مادی قڕکەر و دژەمێروەکان بۆ بەروبومە کشتوکاڵییەکان و بەبێ چاودێری ورد هەروەها بەکارهێنانی بڕێکی زۆر پەینی کیمیایی کەهۆکارە بۆ زیادبوونی ڕێژەی ژەهرەکان لەسەوزە و میوەکان، ئەو هەموو ماددە کیمیاویەی دەدرێت بە بەروبوومە کشتوکاڵیەکان (میوە و سەوزە) و خێرا لە بازاڕەکان دەفرۆشرێت بە هاووڵاتیان!
- ڕێگە نەدان لە پیسبوونی ژینگە بەگازوایل و بەنزینی کواڵیتیی خراپ و تێکەڵکردنی ماددە کیمیایە زیان بەخشەکان.
- گرنگیدان بەخۆراکی ئۆرگانی و بەرووبومە خۆماڵیەکان و کەمکردنەوەی بەرهەمە هاوردەکراوەکان.
- ڕێگریکردن لە تێکەڵبوونی ئاوی ئاوەڕۆ و پاشەرۆی نەخۆشخانەکان و کارگەکان بە خاک و سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوە.
-دانانی تاقیگەی پێشکەوتوو بۆ پشکنینی خۆراکە خۆماڵیەکان و هاوردەکراوەکان.
- زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی لە ماڵان و شوێنە گشتیەکان و ڕێگریکردن لە وشککردنی دارستانەکان
- هەڵمەتێکی نیشتمانی لە ڕێگەی ڕاگەیادنەوەکنەوە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان لەسەر خۆراکی تەندرووست و زیانەکانی خۆراکە زیانبەخشەکان. [1]