ناونیشانی بابەت: ڕێجیمی (1200 کالۆری) بۆ کێش دابەزاندن بە خێرایی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
$یەکەم ڕۆژ:$
بەیانى:
1 قاپ ماست
نیوەڕۆ:
1 ماسی توونە + 1 لیمۆ + 1 قاپزەڵاتە
ئێوارە:
2 پەتاتەی کوڵاو + 1 قاپ زەڵاتەی گەورە
$دووەم ڕۆژ:$
بەیانى:
1 نانی تیری + یەک قاپ ماست بێ سەرتوێژ
نیوڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + 2 شیش گۆشتی برژاو
ئێوارە:
قاپ زەڵاتە + 1 قاپ لۆبیای کوڵاو + 1 نانی تیری
$سێیەم ڕۆژ:$
- بەیانى:
نانی تیری + دوو پەنیری کرافتی چوار گۆشە
نیوەڕۆ:
1 نانی تیری + 1 قاپ ماست + یەک هەرمێ
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + 10 کەوچک برنج + 1 قاپ شلەى باینجان یان کولەکە
$چوارەم ڕۆژ:$
بەیانى:
1 هێلکەی کوڵاو
نیوڕۆ:
قاپ زەڵاتە + ا قاپ تەماتەی سوورەکراو + 1 نانی تیری
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + ا شیش سینگی مریشکی برژاو + ا شیش تەماتەی برژاو + نیو نانی تیری
$پێنجەم ڕۆژ:$
بەیانى:
1 نانی تیری + قاپ ماست
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + 1 قاپ نیسکێنە + نیو نان
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + 1 ماسی برژاو
$شەشەم ڕۆژ:$
بەیانى:
1 نانی تیری + 1 قاپ ماست
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + ا شیش سینگی مریشکی برژاو + ا شیش تەماتەی برژاو + نیو نانی تیری
$حەوتەم ڕۆژ:$
بەیانى:
1 ئەڤۆگادۆ + دوو پەنیری سێگۆشە
نیوەڕۆ:
1 قاپ زەڵاتە + 1 قاپ نۆکاو + 1نانی تیری
ئێوارە:
1 قاپ زەڵاتە + 12 کەوچک ساوەر
$پێویستە ئەم خاڵانەش جێ بە جێ بکرێت لەگەڵ ئەم ڕێجێمەدا:$
1- ڕۆژانە سێ جار یان میوە بخورێت: کاتژمێر (10ی بەیانی) و (3ی عەسر) و (9ی شەو) هەر جارەی میوەکە بەقەت قەباری ناوی دەستی مرۆڤەکە: سێو ، پرتەقاڵ ، هەرمێ ، کێوی یان دوو خەیار.
2- ڕۆژانە 12 پەرداخ ئاو یان زۆرتر بخۆرەوە لەنێوان ژەمەکان و خواردنەوە یەک یان دوو پەرداخ ئاو نیو کاتژمێر پێش ژەمی خۆراک.
3- ئەگەر لە نێوان ژەمەکان برسیت بوو: بۆت هەیە میوە یا سەوزە بخوێت.
4- نابێت ئەم خوارنانەى خوارەوە بە هیچ جۆریک بخۆیت:
- هەموو جۆرە شیرینیەک:پاقلاوە، برمە ، لوقمەقازى ، کێک ، پسکیت ، نوقوڵ ، نەستەلە ، کاستەر، محەلەبى.
- ساردەمەنى یەکان:ئایسکرێم، چلوورە ، مۆتا، دۆندرمە و فالوودە.
- بیبسى، کۆلا ، فانتا ، سێفن، شەربەت و چپس.
5- بە هێواشى نان بخۆ ، هەرکاتێک شتێکى زیاترت خوارد: بۆ ماوەى 15 خولەک وەرزش بکە.
6- شەوان پێویستە پێش کاتژمێر یانزە بخەویت ، زوو هەستان و خواردنی نانی بەیانی پێش کاتژمێر هەشت و چارەکی بەیانی.
7- ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی بەردەوام: ڕۆژانە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر یان زیاتر: ئەگەر ڕۆژێ بۆت نەکرا؛ ڕۆژی دواتر دوو ئەوندە بکە ، هەروەها هەموو هەفتەیەک ماوەی یەک چارەک ڕۆژانە زیاتری بکە.
8- لە میوەکان: مۆز و خورما مەخۆ.
9- خواردنەوەی چا و قاوە ڕێگە پێدراوە بە مەرجێک بێ شەکر یان کەم شەکر بێت ، شەوان دوای کاتژمێر هەشت و نیو مەیانخۆرەوە.
10- پێویستە زەڵاتە (10 - 15 خولەک) پێش ژەمەکان بخورێت ، زەیت و ماێونیزی تێ نەکرێت ، بۆت هەموو جۆرە سەوزەیەکی تێ بکەیت لەگەڵ لیمۆ و نارنج و سندی یان سرکە.
11- ئەتوانیت بۆ ماوەی چوار هەفتە بەکاری بهێنرێت. [1]