ناونیشانی بابەت: ڕازیانە و گرنگترین سوودەکانی و شێوازی بەکارهێنانی
ئامادەکردن و وەرگێڕان: د.#کامەران ژاژڵەیی#
١- یارمەتی نەهێشتنی ئازار و پێچی ناوسک لەگەڵ ڕێگری کردن لە قەبزی و ئاوسانی سک و دڵەکزێ و هەروەها کولێکی منداڵی ساوا.
٢- کەمکردنەوە و چارەسەری نیشانەکانی کۆنیشانەی گرژبوونی کۆڵۆن (I.B.S)
٣- باشترکردنی پڕۆسەی هەرسکردنی خواردن بە گشتی لە ڕێگای خاوکردنەوەی ماسوولکەکانی کۆئەندامی هەرس ، هاندانی ڕشتنی زەرداوی جگەر و زراو و زیاترکردنی سووڕی خوێن بۆ کۆئەندامی هەرس.
٤- یارمەتی نەهێشتنی هەندێ مشەخۆر و کرمی ڕێخۆڵە ئەدات.
٥- نەهێشتنی ئازاری سەوەفان بە تایبەت سەوەفانی ئەژنۆ ، لەگەڵ کەمکردنەوەی ڕەقبوونی جومگەکان.
٦- یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرە ئەدات.
٧- بۆ خانمان: نەهێشتن و کەمکردنەوەی ئازاری سووڕی مانگانە، ڕێکخستنی سووڕی مانگانە ، خۆپاراستن لە کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان ، کەمکردنەوە و نەهێشتنی نیشانەکانی تەمەنی نائومێدی، زیادکردنی بڕی شیر لە خانمانی شیردەر.
٨- دابەزاندنی کێش لە ڕێگەی کەمکردنەوەی ئیشتها و کاراکردنی پڕۆسەی میتابۆلیزم و سووتانی چەوری و چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس.
٩- کۆمەڵێک سوودی تر وەک بەهێزکردنی بەرگری جەستەو ڕێگری کردن لە پەتا و ئەنفلاوانزە، یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن، خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ، ڕەنگە ڕۆڵی هەبێت لە لەناوبردنی هەندێ بەکتریا، نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی هەناسە ، شێدارکردنەوەی پێست و کەمکردنەوەی تامێسک.
١٠- چارەسەرکردنی ئازاری پێچی ناوسکی منداڵی ساوا ، بەڵام پێویستە دوای ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشکی منداڵان بەکار بێت.
$شێوازی بەکارهێنانی:$
- یەک کەوچکی چێشت لە تۆوی ڕازیانە بکووتریت بە جوانی و کۆپێک ئاوی کوڵاوی بە سەرا بکرێت بۆ ماوەی بیست دەقیقە و دابپۆشرێت و بە شێوەی چا بخورێتەوە پێش نان خواردن ، هەروەها دەتوانرێت کەوچکێک هەنگووینی تێ بکرێت ، ڕۆژانە نابێت سێ کووپ زیاتر بخورێتەوە.
- یەک کەوچکی چا زەیتی ڕازیانە لەگەڵ کوپێک ئاوی گەرم، ئەتوانرێت هەنگووینیشی تێ بکرێت.
- گوڵەکانی یا لاسک و گەڵاکانی دەکرێت بە سەوزی بکوڵێنرێن و بخورێتەوە پێش نان خواردن. [1]