ناونیشانی بابەت:لە پارێزگای #سێرت#ی لە #باکووری کوردستان#، کەلوپەلی شەترەنجێکی کۆن دۆزراوەتەوە
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
لە ساڵی 2013 لە باشووری ناوجەی هویوک لە سیرتی باکووری کوردستان چەندین کەلوپەلی بچووکی شوێنەواری دۆزراوەتەوە کە تا ئێستاش جێی باس و گتوگۆیە لەنێوان شوێنەوارناساندا. کەلوپەلی ئەو یارییە مێژوویەکی 5 هەزار ساڵەیان هەیە کە لە 39 بەردی شێوە جیاواز پێکهاتووە و وا مەزەندە دەکرێت کە ئەو یارییە کە وا بیردەکرێتەوە یارییەکی دەروونییە یان ڕەنگە باپیرەی شەترەنج بێت.
لە ساڵی 2013 لە چوارچێوەی پڕۆژەی #بەنداوی ئیلیسو# و وێستگەی کارەبای ئاوی لە باشوور لە ناوچەی هۆیوک لە 20 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژاوای سیرت کارێکی هەڵکۆلینی شوێنەواری ئەنجامدرا کە چەندین بەردی یاری سەر بە سەردەمی برۆنزی سەرەتایی لە گۆڕێکدا لە کاتی هەڵکۆڵینەکاندا دۆزرایەوە کە نزیکەی 5 هەزار ساڵ مێژوویان هەیە.
دوایین بەردەکان کە فیگەری وەک سەگ و بەرازیان لەسەرە، لە ساڵی 2019 لە کاتی هەڵکەندنەکاندا دۆزراونەتەوە کە لەگەڵ ئەوانەی دیش، کۆی گشتی بەردە دۆزراوەکان 39 بەردن کە لە ئێستادا لە مۆزەخانەی #باتمان# پارێزاون، لە کاتێکدا وا بیر دەکرێتەوە کە ئەو بەردانە بۆ ڕاوکردن، پێشبڕکێ یان یارییە هەواڵگرییەکان بەکاردەهێنرێن کە لەگەڵ 2 کەسدا یارییان پێدەکرێت، بەڵام چۆنیەتی یاریکردنەکە تا ئێستاش بە نهێنی ماوەتەوە.
عەبدوڕەحمان دەمیر، شوێنەوارناس لە مۆزەخانەی باتمان، کە لەو کاتەدا بەشداربوو لە هەڵکۆڵینەکاندا، دەڵێت: بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2013دا، لە دۆزینەوەی گۆڕێک، ڕووبەڕووی ئەم شوێنەوارە بووین، پاشان لە ساڵی 2019، دوا پارچەمان دۆزیەوە کە بەردە شێوە بەرازەکە بوو. کاتێک لەژێر ڕۆشنایی کارە هاوشێوەکاندا بەراوردێک دەکەین، ئەوەی کە 4 بەراز، 4 سەگ، بەردی چاوی، هەرەمی و بەردی فیشەک هەیە، ئەوە دەردەخات کە ئەمە لە ئێستاوە یارییەکی فکرییە.
شوێنەوارناسان لەم بارەیەوە دەڵێن: جێگای مشتومڕە کە ئایا دەتوانین بڵێین یارییەکە تەنیا یارییەکی فیکرییە یان نا؟ دەمیر دەڵێ دەتوانێت یاری ڕاوکردن بێت، یاری پێشبڕکێ یان یاری فیکری، هەروەها ڕەنگە هەڵە نەبێت بڵێین ئەوە یارییەکە باپیرەی شەترەنجی ئێستایە.
بەو کارانەی لە ساڵی 2019 ئەنجامدراون ڕادەگەینین کە هەموو بەشە بەردییەکانی یارییەکە دۆزراوەتەوە، بەڵام بێگومان لە کۆتاییدا ئێمە بەو پێیەی خەریکی هەڵکەندنین، نازانین لە چ بارودۆخێکدا و بە چ شێوەیەک یارییەکە ئەنجامدراوە.
دەمیر بە ئاماژەدان بەوەی کە خەڵکی ئەم ناوچەیە بەو بەردە یارییانەی کە دۆزراونەتەوە هونەر بەرهەم دەهێنن، وتی، “بەردی یارییەکان مێژوویەکی 5 هەزار ساڵەیان هەیە بە گشتی، لەنێوان ساڵانی 3100 بۆ 2900 پێش زایین درووستکراون و یەکێکە لە بەرهەمە گرنگەکانی سەردەمی سەرەتای برۆنزی.
لە میانی ئەو هەڵکۆڵینانەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەی باتمان ئەنجامدراون، لە لێکۆڵینەوەکانی هالووک ساغلامتیموردا ئاشکرا بوو، هەرچەندە نازانرێت ئەم بەردانە بۆ چ مەبەستێک درووستکراون، بەڵام هەم لێکۆڵینەوەی دەرەکی و هەم لە ناوخۆدا هەیە لەسەری، هەردوو بابەت و تێزی توێژینەوە لەسەری بەردەوامن و لە داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە”.
ئەم پارچە مێژووییەکان زۆر سەرنجڕاکێشن، بیجگەلەوەی پەیوەندییان بە یارییەکەوە هەبێت، بە ئاسانی دەتوانین ببینین کە خەڵکی ئەو سەردەمە ڕەنگدانەوەی دەوروبەری خۆیانن لەسەر پارچەکان، بۆ نموونە کاتێک سەیری هەر یارییەکی شەترەنج دەکەین، دەتوانین هەمان شت ببینین کە لە یارییەکە دەبینین وەک ئەسپ و ڕوک و پیۆن لە شەترەنجدا.
هەروەها ئەم پارچە یارییانەی لە باشوور هۆیوکەوە دۆزراونەتەوە بە گشتی 39 پارچەن، وا بیردەکرێتەوە کە بە 2 کەس یاری کراوە، دەتوانین بڵێین گرنگترین بەرهەمی هونەری ئەو سەردەمەن، چونکە زۆر کەس کار و کاری دەستی درووست دەکەن، بەڵام دەتوانین بڵێین 'خەڵکی باشوور هونەری بەرهەمهێناوە'.[1]