$لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی قائیمقامی شارۆچکەی #پێنجوێن#$
بەرپرسیارێتی ئەرکە، لەم ڕوانگەیەوە دەستلەکارکێشانەوەی هاوڕێمان #زانا ڕەحمان ڕەحیم# قائیمقامی شارۆچکەی پێنجوێن؛ ڕەوایەتی هەیە و تەرجومەکردنیەتی بۆ پشتیوانی داخوازییەکانی خۆپیشاندەران و دانیشتووانی قەزاکەیە.
ئێمە لە #بزووتنەوەی گۆڕان# هەم پشتیوانین، هەم ڕەتی دەکەینەوە:
- پشتیوانین، چونکە ڕەنگدانەوەی بەهاکانی بزووتنەوەی گۆڕانە، کاتێک پۆست نابێتە ئامرازێک بۆ خزمەتی گشتی و پێویستە بکرێتە قوربانی بەرژەوەندی گشتی.
- ڕەتی دەکەینەوە، چونکە خەڵکی پێنجوێن پشتگیری لە (زانا ڕەحمان) دەکەن و ئێمە پشتگیری داواکەی خەڵکی پێنجوێن دەکەین. [1]
#دلێر عەبدولخالق#
وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان
#13-01-2023#