ناو: سوسەن
نازناو: ڕازانی
ڕۆژی دەستبەسەرکردن: #29-10-2022#
شوێنی دەستبەسەرکردن: #سنە#
ڕۆژی ئازادکردن: #13-11-2022#
$ژیاننامە$
سوسەن ڕازانی، چالاکەوانی مافی کرێکار و ژنانی شاری سنە، لە ڕۆژی 29-10-2022 لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانی داگیرکەر بەهۆی بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییە گشتییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ یەکێک لە بنکە ئەمنییەکانی شاری سنە، پاش مانەوەی دوو هەفتە لە بنکە ئەمنییەکاندا لە ڕۆژی 13-11-2022 بە پێدانی بارمتە ئازادکرا. ناوبراو پێشتر لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2008 کە تایبەت بوو بە مافی کرێکاران، دەستبەسەرکرا و سزای 9 مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی سێ ساڵ و 70 قامچیی بەسەردا سەپێندرا. [1]