وەڵامێک بۆ #مەلا بەختیار#
لە چەند بۆنەیەک، بەهۆ و بێ هۆ، مەلا بەختیار، قسەی بێ بنەما؛ لەشێوەی تۆمەت هەڵبەستن و ناوزڕاندن ئاڕاستەی #بزووتنەوەی گۆڕان# دەکات.
ئێمە دەزانین، برینەکانی ناوبراو لەناو یەکێتییە و بە قسە وتن بە گۆڕان تیمار نابێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ڕەفتارکردن لە بەرگی ئۆپۆزسیۆندا تەنیا لەبەر ئەوەی لە پەراوێزی بڕیارەکانی حیزبەکەتی، خەڵکی هۆشیاری کوردستان لێت وەرناگری، بەڵکوو پێت دەڵێن کە ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی بووی بۆ ئەو قسانەت نەدەزانی! یان «لە کوێ بای بێت، لەوێ شەن دەکەی!»
ئێمە دوو پرس کە ناوبراو ڕایگەیاندووە، بە تەواوی ڕەتدەکەینەوە:
1- بزووتنەوەی گۆڕان نە ملیۆنەری هەیە، نە کۆمپانیای بازرگانی، نە بەرژەوەندی ژێربەژێری بازرگانی.
2- گۆڕان هیچ کار ئاسانیەکی بۆ دەستکەوتنی پارە لە خاڵە سنوورییەکان بۆ نەکراوە.
لەبەرئەوە، مەلا بەختیار لە بەردەم دوو بژاردەیە؛ یان سەلماندنی تۆمەتەکانی بۆ ڕایگشتی، یاخود سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین، ئەو کاتە پێویستە لە دادگا ڕاستی قسەکانی بسەلمێنێ و ئەو خەڵکانە ئاشکرا بکات، کە بەناوی گۆڕانەوە خەریکی ساتوسەودای بازرگانین، ئەگەر نا چیتر ڕێگە بە مەلا بەختیار و ئەمسالەکانی نادەین، بێ گومرگ قسە فڕێ بدەنە ئەو ژینگە سیاسییەی وێرانیان کرد. [1]
#دلێر عەبدولخالق#
وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان
#15-01-2023#