بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و هونەرمەندی کورد (#عومەر چاوشین#)م پێ گەیشت.
خوالێخۆشبوو عومەر چاوشین
لە بواری هونەری شانۆ و درامای کوردیدا دڵسۆزانە خزمەتێکی بەرچاوی بە هونەری میللەتەکەی کردووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو کاک عومەر چاوشین بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا للە و انا الیە (راجعون)
#مەسعود بارزانی#
16ی کانوونی دووەمی 2023