بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند #عومەر چاوشین#، #نێچیرڤان بارزانی# پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە، لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە، هونەرمەند عومەر چاوشین، تەمەنێکى بە خزمەتکردنى هونەرى دراما و شانۆى کوردى بەخشى و بە کار و بەرهەمە جوانەکانى، هەمیشە یادى بە زیندوویى دەمێنێتەوە. یادى بە خێر و گیانى شاد بێت.
دەقی پەیام:
پرسەنامەیەک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە
بۆ کۆچى دواییى خوالێخۆشبوو هونەرمەند عومەر چاوشین، پرسە و سەرەخۆشیى قوڵم ئاڕاستەى خێزان و کەسوکار و هاوڕێیانى و هونەرمەندان و هونەردۆستانى #سلێمانى# و کوردستان بەگشتى دەکەم. هاوسۆز و هاوخەمیانم. لە خواى مەزن داواکارم گیانى خوالێخۆشبوو بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایى بە هەمووان ببەخشێت.
هونەرمەند عومەر چاوشین، تەمەنێکى بە خزمەتکردنى هونەرى دراما و شانۆى کوردى بەخشى و بە کار و بەرهەمە جوانەکانى، هەمیشە یادى بە زیندوویى دەمێنێتەوە. یادى بە خێر و گیانى شاد بێت. [1]
#نێچیرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#16-01-2023#