#لوقمان وەردی# ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان لە چاوپێککەوتنێکی میدیایدا ڕایگەیاند: نەخێری یەکێتی نەخێرێکی کاریگەرە بۆیە دەبێت پارتی حساب بۆ نەخێری یەکێتی بکات و لەسەری بوەستێت.
دەشڵێت ئەم کابینەیەی حکومەت بێهێزترین و لەرزۆکترین کابینەی حکومەتە بەراورد بە کابینەکانی دیکە، نەیتوانیوە ئیدارەیەکی ڕاست و درووست لەگەڵ هاوبەشەکانیدا بکات.
وتیشی کابینەکەی #مەسرور بارزانی# بانگەشەی حکومەتی سەرتاسەری دەکر بەڵام لەم کابینەیەدا دوو ئیدارەی بەشێوەیەکی بەرچاو زەقبووەتەوە، بازگەکانی نێوان #هەولێر# و #سلێمانی# لە بازگەی نێوان دوو وڵات دەچێت. [1]