ناونیشانی پەڕتووک: ئایین و پرسیارەکانی مۆدێرنیتە
ناوی نووسەر: عەبدولجەبار ڕەفاعی
ناوی وەرگێڕ: حیسامەدین خاکپوور (هیوا) - کامیل شەریفپوور
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: ئایدیا
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
$دەربارەی پەڕتووک$
ئەم پەڕتووکەی بەردەست کە وتووێژ گەلێکە لەگەڵ چوار بیرمەندی جیدی بواری نەریتناسی بە گشتی و ئایینناسی بە تایبەتی، دەپەرژێتە سەر زۆریەک لە لایەنە بیرلێنەکراوەکانی ئایین و بەو شێوە وەبەر ڕەخنە و لێکۆڵینەوەی دەدات. ھەرچوار بیرمەندەکە لە چوار سوێنگەنیگای جیاوازەوە، ئایین لەژێر تیشکی دەسکەوتی زانستە مرۆڤایەتییە مۆدێرنەکاندا شیکاری دەکەن و پرسیارگەلێکی زۆر شیاو و باسگەلێکی زۆر تایبەت دەورووژێنن کە دەکرێت وەکوو بڵێسەیەک بۆ ڕزگاری عەقڵی مرۆڤی کورد لە نەریتی چەقبەستووی ئایینی و ھەر وەھا قۆناغی چاکسازی عەقڵی ئایینی چاو لێ بکرێت.
[1]