پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,008
وێنە 106,690
پەرتووک PDF 19,302
فایلی پەیوەندیدار 97,311
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ئایین و پرسیارەکانی مۆدێرنیتە
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئایین و پرسیارەکانی مۆدێرنیتە

ئایین و پرسیارەکانی مۆدێرنیتە
#ئایین و پرسیارەکانی مۆدێرنیتە#
لە پێشەکیی وەرگێڕ: حیسامەدین خاکپوور (هیوا) و کامیل شەریفپوور
پرسیارێ کە دەکرێت ھەر خوێنەرێکی خۆھۆشیار ڕووبەڕووی ھەر جۆر پەڕتووکێکی بکاتەوە ئەوەیە: ئەم پەڕتووکەی بەردەست چ پەیوەندێکی بە من یان بە ئێمەوە ھەیە؟ بڕیار وایە ئەم پەڕتووکە بپەرژێتە سەر چ کێشەیەکی ئێمە؟ کاتێ کە باسی من یا ئێمە دێتە ئاراوە واتە ئێمە وەکوو مرۆڤێکی کورد لەسەردەمی مۆدێرندا بڕیار وایە چی بخوێنینەوە کە باشتر بتوانێت کێشەکانمان، ئەگەر نەڵێین بۆ چارەسەر بکات، لانی کەم بتوانێت بە درووستی پرۆبڵماتیزەی بکات و ڕوونتری بکاتەوە. مرۆڤی سەردەم لە بەردەم بۆمبارانی زانییاریدا، بە چڕی تووشی سەرلێشێواوی بووە و نازانێت چی بخوێنێتەوە و چ ھەڵوێستێک بگرێت. لێرەدایە کە پێناسەی لە ”خۆ“ی تاکەکەسی و ”خۆ“ی بەکۆمەل وەکوو مرۆڤێکی کورد لەسەردەمی ئاڵۆزییەکانی ژیانی مۆدێرندا زۆر گرینگ دەبێتەوە. بە ڕای ئێمە، مرۆڤی کورد کاتێ دەستدەداتە خوێندنەوەی ھەر پەڕتووکێک، دەبێت پێشتر چەند پرسیاری زۆر گرینگی لە خۆی کردبێت و ئێنجا بڵێت ئەم پەڕتووکە، ئایا دەتوانێت چارەسەری کام دەردی مرۆڤی کورد لەم شوێن­کاتەی ئێستادا بکات؟. بە باوەڕی ئێمە، مرۆڤی کورد دەبێت بە بەردەوامی چوار پرسیاری بنەڕەتی لە خۆی بکات: ئێمە کێین؟ ئێمە چین؟ ئێمە چیمان دەوێت (1) ؟ ئێمە لە چ دۆخێکداین؟ ئەم چوار پرسیارە دەتوانێت، تا ئاستێکی زۆر، بەرچاومان ڕۆشن بکاتەوە کە ئێمەی کورد ئاسۆی کاری توێژینەوە و خوێندنەوەمان بەرەو چ ئاقارێ ببەین کە ھەندێک لە گرفتەکەکانمان لانی کەم بە درووستی بۆ پرۆبڵماتیزە بکرێت. پرسیاری ئێمە لە چ دۆخێکداین؟، گرینگیی وەرگێڕان و خوێندنەوەی ئەم پەڕتووکەی بەردەست بە باشی ڕوون دەکاتەوە.
ئەم پەڕتووکەی بەردەست کە وتووێژگەلێگە لەگەڵ چوار بیرمەندی جیدی بواری نەریت­ناسی بە گشتی و ئایین­ناسی بە تایبەتیی، دەپەرژێتە سەر زۆریەک لە لایەنە بیرلێنەکراوەکانی ئایین و بەو شێوە وەبەر ڕەخنە و لێکۆڵینەوەی دەدات. ھەر چوار بیرمەندەکە لە چوار سوێنگەنیگای جیاوازەوە، ئایین لەژێر تیشکی دەسکەوتی زانستە مرۆڤایەتییە مۆدێرنەکاندا شیکاری دەکەن و پرسیارگەلێکی زۆر شیاو و باسگەلێکی زۆر تایبەت دەورووژێنن کە دەکرێت وەکوو بڵێسەیەک بۆ ڕزگاری ژیریی مرۆڤی کورد لە نەریتی چەقبەستووی ئایینی و ھەر وەھا قۆناغی چاکسازی ژیریی ئایینی چاو لێ بکرێت. چونکە تا ژیری لە خەس و خاشاکی بەشێکی زۆر لە نەریت و ئایینی کۆیلەکەر ڕزگار نەکرێت، باسکردن لەو ئایدیۆلۆژیانەی دیکە زۆر مانادار نابێت. بۆ وێنە ژیریی گرێدراو بە نەریتی ئایینییەوە ئەگەر ئەم ڕەخنە جیدییانە نەبینێت و نەخرێتە ژێر زەبری شیکاری و لێکۆڵینەوە، ناتوانێت بزانێت بۆچی ناسیۆناڵیزم گرینگە و بۆچی دەکرێت ئایین بە پێچەوانەی ئەوەی ئێستە ھەیە، بۆ ڕزگاری کوردستان کەڵکی لێ وەربگیردرێت، بەو مانایە کە ئایین لە ئایینێکەوە کە وەکوو ئەمراز لە بەر دەستی نەتەوە باڵادەستەکاندایە بۆ ئێستعماری کوردستان، وەھای لێکبدەینەوە و پێکھاتەشکێنی بکەین کە ئەگەری ئەوەی ھەبێت ڕۆڵی ڕزگاری بۆ کورد ببینێت. لە لایەکی دیکەوە بەم جۆر باسانە دەتوانین پرسی زۆر جیدی کوردستانی ڕوانین بۆ ئایین بھێنینە ئاراوە کە بە داخەوە، کوردانە ئایین خوێندنەوە و شتگەلێک وەکوو ئیسلامی کوردی لەم دۆخە کۆلۆنیالەدا جێگەی خۆی داوە بە شێوەیەک لە ڕوانین بە ئایین بە گشتی و بە ئێسلام بە تایبەتیی کە زیاتر لەوەی ڕەنگوبۆی کوردستانی پێوە دیار بێت، ڕەنگوبۆ و سیمای عەرەبی یان فارسی بە خۆوە گرتووە و ئەمە جێگەی مەترسیەکی جیدیە و دەبێت زۆر بیری لێ بکرێتەوە کە لەم دەرفەتە کەمەی ئەم نووسراوەدا ناتوانین بپەرژینە سەر ئەو بابەتە (3) .
ھەروەھا ئەم بیرمەندانە لایەنگەلێکی بیرلێنەکراوە یان بیرھەڵنەگر لە ئایین دەخەنە ڕوو کە ئەمەیش دەتوانێت بەش بە حاڵی خۆی، خاڵگەلێکی ئەرێنی سەبارەت بە کێشەی کورد بەدەستەوە بدات. بۆ وێنە محەمەد ئەرکۆن بە وردی و بە درووستی جیاوازی لەنێوان وەحی و قورئان و پەڕتووک دادەنێت تا بەم شێوە بتوانێت لەنێوان ئەو سێ قۆناغە جیاوازی دابنێت، بۆ وێنە بە ”بە زارەکی زانینی قورئان“ بەر لەوەی ببێت بە پەڕتووکی نووسراو، ھەندێک لە گرێ پووچکەکانی زەینی مرۆڤ لەمەڕ پرسی سەرچاوەی سەرەکی ئایینی ئیسلام واتە قورئان دەکاتەوە و دەبێتە ھۆی ڕزگاری ژیری لە دەقخوازی نەرێنی کە میراتی ئیسلامی بە گشتی تووشی بووە و بووەتە ھۆی داخرانی دەروازەی ژیری لەنێو کۆمەڵگای موسوڵماندا و کۆمەڵگای کوردیش وەکوو بەشێکی کۆمەڵگا بە زۆرینە موسوڵمانەکان. هەروەها محەمەد ئەرکۆن بە ورووژاندنی میتۆدی مێژوومەندی لە خوێندنەوەی مەعریفەتی ئایینیدا، دەرەتانێکی بۆ ژیرییەتی داخراوی تەنگەتاوی نەریتی ئایینی زاڵ بەدی­هێناوە، هەر بۆیە دەکرێ بە کەڵک وەرگرتن لەو میتۆدە ڕەخنەییە، تا ڕادەیەکی یەگجار زۆر لە هەموو جیهانی ئیسلامدا بە گشتی و بە تایبەت لە کۆمەڵگای کوردی ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی بێتە ئاراوە و کۆمەڵگەکان لەژێر زەخت و گوشاری نەریتی ئایینی و خوێندنەوەی تووندووتیژانەی ئایین ڕزگاریان بێت و پیرۆزایەتی ئەو هێژموونییە بشکێت. ئەگەر بە ڕوانگەیەکی مێژوویی لە سوێنگەنیگای مرۆڤی کوردەوە تماشای ئایین بکەین، دەبینین ڕاڤەی ئایین خەسارگەلێکی زۆری لە مرۆڤی کورد داوە و بە ھەندێک چاوپۆشییەوە دەتوانین بڵێن ئایین لە کوردستان ڕۆڵی کۆلۆنیالیزە کردن و سەرسپێر و ملکەچکردنی مرۆڤی کوردی گێڕاوە، بەڵام ئایین ھەر وا کە حەسەن حەنەفی دەڵێت: دەتوانێت وەکوو شمشێرێکی دووسەربڕ کار بکات، یانی ھەم بتوانێت چەوسێنەرەوە بێت و ھەم بتوانێت ڕزگاریدەر بێت. حەنەفی لەم پەڕتووکەدا تیشکێک دەخاتە سەر ئەو شتەی پێی دەوترێت ئێلاھییاتی ڕزگاری (4) . ئایا دەتوانین ئێمەی کوردیش باس لە ئێلاھییاتێ بکەین کە بتوانێت ڕزگاریدەری مرۆڤی کورد بێت، ھەر وەکوو لە ئامریکای لاتین ڕۆڵی ڕزگاریدەری نواند، یان ئایین ھەر وەکوو پێشوو تا ئاستێکی زۆر چەوسێنەرەوەی کورد دەمێنێتەوە. لە ڕوانگەی کەسێکی وەکوو مەلەکیانیشەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی فیکری خۆیدا واتە ”ژیرییەت و ڕۆحانییەت“، پرسگەلێکی زۆر جیدی دەھێنێتە ئاراوە کە دەتوانێت یارمەتیدەری ھەندێک لە کێشەکانی ئێمەیش بێت. مەلەکیان بە باس لە لایەنی ئەخلاقی و ڕۆحی ئایین و ئەخلاقی بوونی جیهان و سەروەری مرۆڤ بە سەر چارەنووسیدا و زۆرێ چەمکی­تر، هەم ڕوانگەی مرۆڤ سەبارەت بە ئێلاهییات دەگۆڕێت و هەم مرۆڤی کوردیش بە ڕوانین لەم گۆشەنیگاوە دەتوانێت بە وڵامی زۆریەک لە پرسیارەکانی خۆی لە مەڕ ئێلاهییات بگات و کارتێکەری ئەو چەمکانەیش بە شێوەی تیۆری و کردەیی لە ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی خۆیدا ببینێت. ھەروەھا عەبدولمەجید شەرفی پرسیارگەلێکی ورد لە بەشێکی ئەم پەڕتووکەدا دەخاتە ڕوو کە ڕوونکەرەوەی ھەندێک لایەنی ئاڵۆز و تاریکی ئایینە. بەڵام بە گشتی دەبێت ئەوەمان لە بیر بێت کە ئەم بیرمەندانە ھەموویان لەنێو پاڕادایمی ناسیۆنالیزمی خۆیاندا بیریان کردۆتەوە و درووستە محەمەد ئەرکۆن وەکوو ئەمازیغییەک ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەنجی ئەو وەکوو ڕەنجی مرۆڤی کورد وایە و سەروەری سیاسی سەربەخۆیان نەبووە و ئەوە بووتە دایکەدەردانی تەواوی ڕەنج و بەش­مەینەتییەکان، بەڵام نەیانتوانیوە لە ھیچ پەڕتووکێکیاندا وەکوو ڕۆشنبیرێکی جیدی و حەقێقەتخواز، پرسی کوردی ژێردەست بورووژێنن و وەبەر لێکۆڵینەوەی بدەن. کەوابوو ئەم بابەتە دەمێنێتەوە بۆ خۆمان کە وەکوو کەسانی کورد ئەو کارە بکەین و ئەو ئەرکە ڕاپەڕێنین. مرۆڤی کورد دەبێت لە تەواوی ئەمرازەکان بۆ ڕزگاری، لە بەرا ڕزگاری سابجێکتیو و ئینجا ڕزگاری ئابجێکتیوی خۆی کەڵک وەربگرێت تا بتوانێت لەسەردەمی ئەمڕۆدا و بە تایبەتیی لەسەدەی بیست و یەکدا کە ئێمە لەگەڵ دیاردەی گەڕانەوەی ناسیۆناڵیزم ڕووبەڕووین، باشتر بتوانێت چارەسەری کێشە و دایکەدەردەکانی خۆی بکات.
لە کۆتاییدا ئەوەیش بە خوێنەر بڵێین کە وەرگێڕانی ئەم پەڕتووکە کە لە چوارچێوەی عەرەبی مۆدێرندا نووسراوە و زمانی تایبەتیی خۆی ھەیە، دژواریگەلی تایبەتیی خۆی ھەبوو، بە تاییەتی لە داتاشینی ھەندێک وشەدا کە وادەزانین بۆ یەکەم جارە لە کوردیدا کاری پێ دەکرێت. دیارە ھەموو ھەوڵ و تێکۆشانی خۆمان وەگەڕ خستووە کە کارێکی تا ئاستێک ڕێکوپێک بخەینە بەردەستی خوێنەر، بەڵام بە تەواویش ئاگادارین کە دەکرێت لە ھەڵە تێگەیشتن یان ھەڵە وشەڕۆنان بە دوور نەبێت، هەر لەبەر ئەوە، سپاسی ئەو کەسانە دەکەین کە لە پێشنیار وڕەخنەکانیان ئاگادارمان دەکەنەوە. ھیوادارین بتوانین لە داھاتوودا و لە چوارچێوەی ئەو چوار پرسیارەی لەم پێشەکییەدا ورووژاندوومانە، کاری باشتر و بە نرختر ئاڕاستەی پەڕتووکخانەی کوردی بکەین.
حیسامەدین خاکپوور، کامیل شەریفپوور، بەھاری ساڵی 2721 کوردی
1. خوێنەر دەتوانێت بۆ باس­و­خواسی زیاتر لەسەر ئەو سێ پرسیارە، بڕوانێتە وتاری: قەیرانی ناسنامەی نەتەوەیی لە بزووتنەوەی کوردستاندا بە قەڵەمی سیروان ڕێناس، گۆڤاری پۆلیتیا، ساڵی دووەم، ژمارەی 4، ل: 95 تا 149٫
2. خوێنەر بۆ باسگەلی پێوەندیدار بەم تەوەرە و بۆ زانیاری زیاتر لەم بوارەدا دەتوانێت توێژینەوەکانی کەماڵ سولەیمانی بە تایبەت پەڕتووکی ئێسلام و ناسیۆناڵیزمە ڕکابەرەکان ( Islam And Competing Nationalism ) پەیشوێن بگرێت.
3 .liberation Teology
بۆ زانیاری سەرەتایی لەسەر ئەم چەمکە خوێنەر دەتوانێت بڕوانێتە پەڕتووکی: Liberation Theology بە نووسینی کریستۆڤێر ڕۆڵاند.
[1]
ئەم بابەتە 75 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdishbookhouse.com 16.01.2023
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 17-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 17-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 19-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 75 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
سروە ساڵەیی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
22-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,008
وێنە 106,690
پەرتووک PDF 19,302
فایلی پەیوەندیدار 97,311
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
داهاتوویەک کە بە هەموومان دروستی دەکەین
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
سروە ساڵەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!