$#مەسعود بارزانی# بۆ برێت مەکگۆرک:$
پێویستە ئەمساڵ هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، هیچ بیانوویەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن قبووڵ ناکرێت.
بارەگای بارزانی، لە ڕاگەیاندراوێکیدا، ناوەرۆکی کۆبوونەوەی نێوان برێت مەکگۆرک، ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ئاساییشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و مەسعود بارزانی سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ی ئاشکرا کرد.
$بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی بارەگای بارزانی پوختەی کۆبوونەوەکەی بارزانی و مەکگۆرک ئەو تەوەرانە بوون:$
- پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و #بەغدا#.
- ڕۆڵی ئێراق و هەرێمی کوردستان لە تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم وزە لە ئاستی جیهاندا.
- بارودۆخی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبەنەکەی بارزانی و مەکگۆرک بووە و لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی وتویەتی (پێویستە ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت و هیچ بیانوویەکیش بۆ دواخستنی هەڵبژاردن قبووڵ ناکرێت). [1]