ئەندامێکی سەرکردایەتیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕەخنەی توند لە سەرۆکی حکومەت دەگرێت و دەڵێت: بە نەفەسی شەڕی ناوخۆ ئیدارەی حکومەت دەدات.
#ڕابیحە حەمەد#، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ڕایگەیاند، #مەسرور بارزانی# لە وتارەکەی کۆمەڵێک خاڵی کرچ و کاڵی باس کرد.
دەشڵێت، مەسرور بارزانی لەسەرەتای کابینەکەیەوە بە کێشە دەستیپێکرد، ئێستاش #17-01-2023# حکومەت لەبری خزمەتگوزاریی بە نەفەسی شەڕی ناوخۆ ئیدارەی دەدات.
ئەو سەرکردەیەی یەکێتی پێشیوایە، سەرۆکی حکومەت هەموو تۆمەتەکان دەخاتە پاڵ یەکێتی وەکوو ئەوەی خۆی هەموو کێشەکانی چارەسەرکردبێت. [1]