$بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان$
بۆ بەڕێزان سەرپەرشتیار و بۆردی بەڕێوەبردن و سەرجەم کارمەندانی خۆشەویستی دەزگای سەتەلایتی کوردستان
بە بۆنەی 24 ساڵەی پەخشی کوردستان تی ڤی پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لەو ئەرکە پیرۆزەتان کە خزمەتکردنە بە مێژوو و فەرهەنگ و کۆمەڵگەی کوردستان.
جێگەی خۆشحاڵیە کوردستان تی ڤی هەر لەسەرەتای کارکردنیدا بە متمانە و ڕاستگۆیی ئەو ئەرکەی لەسەرشانی بووە جێبەجێی کردووە و بووە جێگەی سەرنجی بینەرانی و هاووڵاتیان، هەروەها بووە پردێکی پەیوەندیی لەنێوان خەڵکی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە.
پێویستە کوردستان تیڤی بە وزە و تینێکی زیاترەوە بەردەوام بێت لە پابەندبوون بە کوولتووری کوردایەتی و نیشتمانپەروەری و پێکەوەژیان ئەویش لەژێر ڕۆشنایی ڕێبازی بارزانیی نەمر.
ئەو چاوەڕوانییە لە دەزگای سەتەلایەتیی کوردستان هەیە کە وەک هەمیشە مینبەری هەموو خەباتگێڕ و هاووڵاتی و پێکهاتەکانی کوردستان بێت و بە شێوازی گونجاو گرنگی بە مێژووی خەباتی خەڵکی کوردستان و ئێستا و ئاییندەی میللەتەکەمان بدات. [1]
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
#مەسعود بارزانی#
#17-01-2023#