یەکڕیزیی کوردان بووە خەونی شاعیران
نە لە شیعر و پەندی پێشینان
نە لەعورف و عاداتی کوردان
نە لە زوڵم و هەڕەشەی دوژمنان
نە لە ئەنفال و کۆچ و ڕەوو کیمیابارانکران
نە لەشەڕی ناوخۆ و هێرشی تیرۆریستان
نە لەڕێکەوتننامەکان و بەرژەوەندیخوازانی وڵاتان
نە لەئاوارەیی وڵاتان و چەککردن و بێدەسەڵاتی شۆڕشەکانمان
هەموو ئەوانە بەسەرهاتی کوردن نە خۆمان چاک کرد نە پەندمان لێ وەرگرتن
هەربۆیە دەڵێم ڕەحمەت لە بابت شاعیری کوردان #شێرکۆ بێکەس#ی بێکەسان ئەوە نموونەی شیعرەکەتە نە گوێمان لێگرت نەخۆمان چاک کرد....
هەربۆیە دڵنیام ئەم لوت بەرزیەمان، سەرمان ئەدات لە تاشە بەردەکانی کوردستان. [1]
#عەباس فەتاح#