کاتێک دەبیت بە کەسێکی پێگەشتوو واتای ئەوەیە کە هێزی تێگەیشتنت زیاتر دەبێت، باشتر دەتوانیت مامەڵە بکەیت و خۆت لەگەڵ دۆخە جیاوازەکان بگونجێنیت، کاردانەوەت بۆ بابەت و ڕووداوەکان بە شێوەیەکی ژیرانەترە، ئەمەش پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە و ئەزموونی ژیان و بەردەوام هەوڵدان بۆ زانینی زیاتر دەتگەیەنێت بەم قۆناغە.
$ئەگەر تۆ ڕۆژانە بەم کارانە ئەنجامدەدەیت واتای ئەوەیە کەسێکی پێگەیشتوویت.$
1- هەوڵنادەیت چیتر لۆمەی بەرانبەرەکەت بکەیت بۆ ئەو دۆخانەی نائاسوودەت دەکەن.
2- تێدەگەیت لەوەی هەموو کەسێک کەموکورتی هەیە، تەنیا کەموکورتی بەرانبەرەکەت نابینیت، بەڵکوو کەموکورتییەکانی خۆشت دەبینیت، هەوڵنادەیت لە خاڵی لاوازیان بدەیت.
3- چیتر گرنگی بەوە نادەیت کەسانی دیکە چۆن بیر لە تۆ دەکەنەوە، ژیانی خۆت دەژییت.
4- ڕەخنە قبوڵ دەکەیت و ئەو ڕەخنانە توڕەت ناکەن، بەڵکوو گەورەت دەکەن و بەهێزترت دەکەن.
5- لە دۆخی کەسانی دیکە تێدەگەیت، بە واتایەکی دیکە خۆت دەخەیتە شوێنی ئەوان و لە دورەوە بڕیاریان لەسەر نادەیت.
6- لە گفتوگۆکردندا کەسێکی لێهاتویت، لە بابەتەکان ڕاناکەیت و بە زوویی کۆتایی پێناهێنیت.
7- وتنی وشەی داوای لێبوردن دەکەم وشەیەکی قورس نییە بۆت، تەنانەت کە بەکاریدەهێنیت هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت.
8- گرفتت نییە لەگەڵ تەنیایی و دڵخۆشیت بەوەی کە خۆشییەکانت بە خۆتەوە بەندن و خۆت هۆکاری ئەوەی هەستی ئارامی بە خۆت ببەخشیت.
9- کاتێک کەسێک دەبینیت یەکسەر ناگەڕێیت بەدوای ئەوەی کەموکورتییەکی بدۆزیتەوە و لە دژی بەکاریبهێنیت.
10- کاتێک کەسێک ڕەتت دەکاتەوە قبوڵی دەکەیت و بە شکستی دانانێیت. [1]