ئەگەر بەبارە بەچوارپەلانە
ئەگەر بێبارە بە شەشانە
مەبەستە لە قالۆنچەیە کە خۆراک دەباتەوە بۆ شوێنەکەی، ئەگەر بە بارە بە چوارپەلانە، واتە: قالۆنچە شەش پەلی هەیە کە پێی دەڕوات، کاتێک خۆراکێکی چنگدەکەوێ، بە دووپەل هەڵیدەگرێ و بە چوارپەلیش بەڕێگەدا دەڕوات، ئەگەر بێبارە بە شەشانە، واتە: کاتێک هیچ خۆراکێکی چنگناکەوێ بە شەشپەل بە ڕێگەدا دەڕوات. [1]
وەڵام: (قالۆنچە)