مەتەڵ پێنج پیتە هۆیە بۆ ژیان
نە بەدەم ئەخورێ نە ئەشکی بە دان
نەلە ئەرز ئەڕوێ نە بەری دارە
ژیان بەبێ ئەو ئێش و ئازارە
دەنگێکی هەیە پێکدێ لە سێ پیت
خواردنیش نییە کەچی پێی ئەژیت
بیکە بە دوو بەش ئەگۆڕی ڕەنگی
کەم ئەبێ نرخی سووک ئەبێ سەنگی
بیکە بە چواربەش ڕەنگی وەک گیایە
لەحلکردنا تێئەگەی وایە [1]
وەڵام: (دینار)