مەتەڵ ئەم جارە شەشە لەلامان
ڕۆژێکی ئێجگار خۆشە بۆ هەموان
چوار و سێی و یەکی سووک و ئاسانە
چێشتلێنان بێ ئەو دیارە گرانە
شەش و پێنج و چوار خێرا مەردانە
پێچەوانەی ئەو کەمە بیزانە
پێنج و دوو چوار و یەکیش لەگەڵیا
تۆش خێراکە سا هەروەکوو ئەوان
یەک و دوو سیانی کۆنە ئەمانە
دیارە هەر تازە لای هەموان جوانە [1]
وەڵام: (نەورۆز)