مەتەڵم خۆشە حەوت پیتی ئاسانە
شارێکی ڕەشە لە کوردستانە
حەوت و دوو پێنج مەلی کویستانە
دەنگی زۆر خۆشە و جێی ناو شاخانە
شەش و دوو و سێ و دوو مانای بانگکردن
بۆ ئەم شارە جوانە بۆ کڕنووشبردن
یەک و پێنج و سێ گەنجی کوردانە
با هەوڵبدەن بۆ ئەم شارە جوانە [1]
وەڵام: (کەرکووک)