لەنزیکەوە کێوێک نادیار
جێگای بیر و هۆش سەرچاوەی کردار
قەدی ئەو کێوە حەوت کانی تێدا
هەریەکە تامی ئاویان جیایە
دوویان ئاوی سوێر دووتر ئاوی تاڵ
دوویتر ئاوی تیژ وەک نووری بێ خاڵ
ئەویتر ئاوە وەک مەیلەوشیرین
کێوی ئینسانە نەک کێوی سەفین ( )
مەبەست لەسەری مرۆڤە کە حەوت دەرچەی هەیە، دوو کونی چاوە کە فرمێسکی لێدی و تامی سوێرە، دوو کونی گوێ، تامی تاڵە، دوو کونی لووت و دەم. وەڵام (سەر) .[1]