شتێکە خڕە وەک گندۆرە گەمەی پێئەکەن بەنۆرە
لەمەیدانی قوتابخانە شووتلێدانی زۆر ئاسانە
هەرچەن بڵێی یەک و دوو لە دەستت هەڵدێ زووبەزوو
مەبەست لە تۆپی فتبۆڵە، شتێکی خڕە وەک گندۆرە گەمەی پێدەکرێ بە نۆرە، واتە: تۆپ کە منداڵان بە نۆرە یاری پێدەکەن، لە مەیدانی قوتابخانە شووتلێدانی زۆر ئاسانە، واتە: لەناو گۆڕەپانی خوێندنگە منداڵ بە ئارەزووی خۆی شووتی لێدەدات، لەگەڵ ئەوەدا زووزوو لەم دەست بۆ ئەو دەستی منداڵ دەڕوات. وەڵام (تۆپی فتبۆڵ) .[1]