چاڵێکی قووڵ پڕکردنی دارین، دەوری قوڕین سەرومل ڕەنگین
ڕەش و ناشرین بۆخۆی دەچێتەبانی دووکەڵی تیژئەدا لەنێوچەوانی
مەبەست لە تەنووری نانکردنە، (تەنوور: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە قوڕ درووستدەکرێ و ئاگری تیادەکرێتەوە و بۆ برژاندنی نان بەکاردێ) چاڵیکی قووڵ پڕکردنی دارین، مەبەست لە تەنوورە کە داری تێدەکرێ و گڕدەدرێ بۆ گەرمکردنی، بەهۆی ئاگری دارەوە دووکەڵی لێبەرزدەبیتەوە. وەڵام (تەنوور) . [1]