شتێکم دی لەو دەشتە، بە عەجایبی هەشت قاچ و پێنج لەش و چوار ڕۆحە.
مەبەست لە بردنی تەرمی مرۆڤە بۆ گۆرستان، شتێکم دی لەو دەشتە، مەبەست لە تابووتی مردووە، هەشت قاچ و پێنج لەش، واتە: بە چوار کەسی زیندوو، تەمی مردوویەک بۆ گۆرستان بە تابووت دەبەن. چوار ڕۆح، واتە: لە پێنج کەسەکە چواریان زیندوون و یەکێکیان مردووە. وەڵام (تابووت بە چوار کەس دەیبەن بۆ گۆڕستان).[1]