کێوێک بەسەر کێوێکەوەیە، جۆرە چرایەک بەسەریەوەیە.
مەبەست لە سەبیلە، (سەبیل: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە قوڕ یان دار درووستدەکرێ، لە کوردەواردا کەسانی بەتەمەن تووتنی پێدەکێشن) کێوێک بەسەر کێوێکەوەیە، واتە: تووتن دەکرێتە ناو سەبیلەوە، جۆرە چرایەک بەسەریەوە، مەبەست لە ئاگرە کە لە تووتنەکە بەردەدرێ لەکاتی کێشاندا. وەڵام (سەبیل) .[1]