هەڤاڵ و برای بەڕێزم دکتۆر #دارا ڕەشید#
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو ئەسکەندەر مەحمود
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کاک (ئەسکەندەر مەحمود خۆشناو) نیگەران و دڵگران بووم. بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
کۆچکردوو لە بنەماڵەیەکی دیار و خەباتگێڕی شاری #هەولێر#ەو ڕۆلی بەرچاویان هەبووە لە شۆڕشەکانی گەلەکەمان، خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا للە و انا الیەراجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی#