کاتی سەرخەرمان یارانت جەمە
لە کاتی تەنگی یارانی کەمە
جەم: کۆبوونەوە، یاران: مەبەست لە دۆست و ئاشنایە. سەرخەرمان: مەبەست لە دەغڵی دوراوە کە لەسەرجۆخین کۆکرابێتەوە بۆ کوتان. مەبەست لەوەیە کە لەکاتی دەوڵەمەندیی و پارەداریدا، مرۆڤ دۆست و ناسیاوی زۆرە بەڵام لە کاتی لێقەوماندا کەس بە دەوریەوە نییە.[1]