بۆت ڕووناک ئەکا ڕێگەی ژین و دین
جار جار خاوەنی بەهۆی خوێنی ئەو
جێگەی قەفەزە وەکوو باز و کەو
جار جاریش ئەبێ بەهۆی سەرکەوتن
خاوەنی ئەبات بەرەوپێشکەوتن
ئەیکا بە گەورە و سەرۆک و وەزیر
یان بە هاودەمی پاشایان و میر
تاسەری نەبڕی نایەتەگوفتار
تا خوێنی نەڕژی نایەتەوتار
لەگەڵ ئەمەشا بێهۆش و گیانە [1]
وەڵام: (پێنووس)