خۆی شینە ئەیکەی بە دوو کەرتەوە قاوەییە ئەیکەی بە چوار کەرتەوە
سەوزە ئەیکەی بە بیست کەرتەوە سپییە ئەیکەی بە هەزار کەرتەوە
مەبەست لە پارەی دینارە، بەگشتی پارە بەپێی ئەو ژمارەیەی لەسەریەتی بەهاکەی دیاری دەکرێ، خۆی شینە، مەبەست لە یەک دینارە، ئەیکەی بە دوو کەرتەوە قاوەییە، مەبەست لە دوو نیو دینارییە کە دەکاتەوە دینارێک، ئەیکەی بە چوارکەرتەوە سەوزە، مەبەست لە چوار ڕوبعی کاغەزی سەوزە کە دەکاتەوە یەک دینار، ئەیکەی بە بیست کەرتەوە سپییە، واتە دینارێک بیست پەنجاییە، (پەنجایی دراوی ئاسنە و ڕەنگی سپییە) ئەیکەی بە هازار کەرتەوە، واتە: دینارێک هەزار فلسە. وەڵام (دینار، نیو دینار، ڕوبع، ئەنجایی، فلس) . [1]